قاڵیباف بە هۆی کارەساتی بوومەلەرزەکە سەرەخۆشیی لە سەرۆک پەرلەمانەکانی تورکیاو سوریا کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i414938-قاڵیباف_بە_هۆی_کارەساتی_بوومەلەرزەکە_سەرەخۆشیی_لە_سەرۆک_پەرلەمانەکانی_تورکیاو_سوریا_کرد
سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران، سەرەخۆشی خۆی بۆ سەرۆک پەرلەمانەکانی تورکیا و سووریا ڕاگەیاند بەهۆی بوومەلەرزەکەی ئەم وڵاتانەوە کە گیان لەدەستدان و برینداربوونی ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیانی ھەردووک وڵاتەکەی لێ کەوتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 06, 2023 17:40 Asia/Tehran
  • قاڵیباف بە هۆی کارەساتی بوومەلەرزەکە سەرەخۆشیی لە سەرۆک پەرلەمانەکانی تورکیاو سوریا کرد

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران، سەرەخۆشی خۆی بۆ سەرۆک پەرلەمانەکانی تورکیا و سووریا ڕاگەیاند بەهۆی بوومەلەرزەکەی ئەم وڵاتانەوە کە گیان لەدەستدان و برینداربوونی ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیانی ھەردووک وڵاتەکەی لێ کەوتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ماڵی گەل، «محەممەد باقڕ قاڵیباف»، سەرۆکی مەجلیسی شورایی ئیسلامیی ئێران، دوای بوومەلەرزە دڵتەزێنەکەی تورکیا، لە پەیامێکدا بۆ «مستەفا شێنتۆپ» سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانیی تورکیا، وێڕای دەربڕینی ھاوخەمیی خۆی بۆ حکومەت و نەتەوەی ئەم وڵاتە، ئامادەیی تەواوی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێرانی بۆ پشتیوانی و پێشکەشکردنی هاوکاریی پێویست بۆ گەل و حکومەتی وڵاتی دۆست و برای تورکیا، ڕاگەیاند.

سەرۆکی مەجلیسی شورایی ئیسلامیی ئێران هەروەها لە پەیامێکدا بۆ «حەموودە سەباغ» سەرۆکی پەرلەمانی سوریا، پەژارەی قوڵی خۆی لەمەڕ هەواڵی دڵتەزێنی بوومەلەرزەکەی باکووری سوریا و گیان لەدەستدان و برینداربوونی ژمارەیەکی زۆر بۆ خەڵکی ئەم وڵاتە دەربڕی و هاوکات ئامادەیی تەواوی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێرانی بۆ پشتیوانی و یارمەتیدانی پێویستی نەتەوە و حکومەتی وڵاتی دۆست و برای سوریا ڕاگەیاند.