شوبات 18, 2023 17:19 Asia/Tehran
  • کەنعانی چافی ڕوو لە دوژمنان : بەم زووانە لەبەردەم خۆڕاگری و هێز و گەورەیی نەتەوەی ئێراندا بە چۆکدا دێن

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی؛ دوژمنان بەم زووانە لە بەردەم خۆڕاگری و هێز و گەورەیی نەتەوەی ئێران بە چۆکدا دێن.

«ناسر کەنعانی چافی» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی شەممە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر وێنەی ئامادەبوونی شایستەی گەلی ئێران لە ڕێپێوانی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی و بانگهێشت نەکرانی ئێران بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ئاسایشی میونشن و بانگهێشت کرانی کەسانی ناوزڕاو بۆ ئەم کۆنفڕانسە و نووسیویەتی: ئەوانەی کە چاویان لە ھەمبەر ٤٤ ساڵ ئامادەبوونی ناوازەی زۆرینەی ڕەهای ئێرانییەکان لە پشتیوانیکردنی وڵات و شۆڕش و ڕابەرایەتی دەنووقێنن و دەچنە لای چەند قەرەقۆزێکی ب شوناس، نە باوەڕیان بە دیموکراسی هەیە و نە شۆڕش و نەتەوەی ئێران دەناسن.

«کەنعانی چافی» لە درێژەی قسەکانیدا ڕوو لە دوژمنانی نەتەوەی ئێران وتی: بەم زووانە لە بەردەم خۆڕاگری و هێز و گەورەیی نەتەوەی ئێران بە چۆکدا دێن.

ڕۆژی دووشەممە (١٣ی بەفرانبار) وتەبێژی دەزگای دیپلۆماسیی ئێران لە دیدارێکی حەوتانەی لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان سەبارەت بە بانگهێشت نەکردنی ئێران بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی ئاسایشیی میونشن وتی: بانگهێشت نەکرانی هەندێک لە وڵاتان کارێکی ھەڵاوێرانەیە بە پاڵنەری سیاسی و ئەمەش دەربڕی بەردەوام کرانی ڕێگایەکی هەڵە لە پێوەندی لەگەڵ پێشهاتەکانی  پەیوەست بە کۆماری ئیسلامیی ئێران دەردەخات کە دیارە بە پێشێلکارییەکی بە ئەنقەست دادەنرێت.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی: بانگهێشت نەکرانی ئێران بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بەواتای لێکدانەوەی هەڵەو درێژەدان بە هەڵسوکەوتی نەگونجاوی سیاسی و کردەوەی هەڵاوێرانە بە پاڵنەرێکی سیاسییەوەیە کە دیارە بە کردەیەکی ناپڕۆفیشناڵ دادەنرێت.

سەرپەیڤ