جێگیرکرانی ئەندامان و کارگێڕانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچە زیانلێکەوتووەکانی بوومەلەرزەکەی تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i415320-جێگیرکرانی_ئەندامان_و_کارگێڕانی_ئەرتەشی_کۆماری_ئیسلامیی_ئێران_لە_ناوچە_زیانلێکەوتووەکانی_بوومەلەرزەکەی_تورکیا
فەرماندەی هێزی وشکانیی ئەرتەش، سەقامگرتنی ٦٣ ئەندام و کارگێڕی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکانی تورکیای ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 19, 2023 17:07 Asia/Tehran
  • جێگیرکرانی ئەندامان و کارگێڕانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچە زیانلێکەوتووەکانی بوومەلەرزەکەی تورکیا

فەرماندەی هێزی وشکانیی ئەرتەش، سەقامگرتنی ٦٣ ئەندام و کارگێڕی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکانی تورکیای ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو، ئەمیری سەرتیپ «کیومەرس حەیدەری» فەرماندەی هێزی وشکانیی ئەرتەش، ڕایگەیاند: ٦٣ ئەندام و کارگێڕی ئەرتەش لەیەکێک لە کەمپەکانی شاری «ئادیامان»ی تورکیا جێگیر بکراون بۆ ئەنجامدانی چالاکیی مرۆڤی.

فەرماندەی هێزی وشکانیی ئەرتەش لە دیدارێکدا لەگەڵ بنەماڵەی ئەو ئەندام و کارگێڕانەی ئەرتەش کە ڕەوانەی ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکانی تورکیا کراون، وێڕای ڕوونکردنەوەی کارە مرۆڤیەکانی ئەرتەش لە ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکانی ئەو وڵاتە، وتیشی: بەهۆی بوومەلەرزە لە تورکیا، ھەنگاوە مرۆڤییەکانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەم وڵاتەدا بەردەوامە.

ئەمیری سەرتیپ «حەیدەری» هەروەها وتی: هێزی وشکانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوام لە بارودۆخی سەخت و قەیراناوی دا ئامادەی دابینکردنی خزمەتگوزاری و یارمەتیدانی خەڵکن.