ئادار 17, 2023 15:53 Asia/Tehran
  • پەرلەمانی ئەوروپا بووەتە شوێنی بڵاوکردنەوەی ڕق و کینە لە دژی نەتەوەی ئێران

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە کاردانەوە بە بڕیارنامەی پەرلەمانی ئەورووپا سەبارەت بە ژەهراوی بوونی قوتابیان لە بەشێک لە قوتابخانەکانی ئەم وڵاتە، جەختی کرد: پەرلەمانی ئەوروپاش بووەتە شوێنێک بۆ بڵاوکردنەوەی ڕق و کینە لە دژی نەتەوەی ئێران .

«ناسر کەنعانی» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، لە کاردانەوە بە بڕیارنامەی پەرلەمانی ئەوروپا سەبارەت بە ڕووداوە گوماناوی و لێکۆڵینەوە بۆکراوی پەیوەست بە دۆخی نالەباری قوتابیانی کچ لە بەشێک لە قوتابخانەکانی ئێران ،وتی: لە حاڵێکدا کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئاستە بەرزەکانی وڵاتدا بە جیددی بەدواداچوون بۆ ئەم پرسە دەکات و تیمە تایبەتمەندەکانی وەزارەتی تەندروستیش بە شێوەیەکی جددی درێژە بە توێژینەوەی مەیدانی و زانستی خۆیان دەدەن، دەرکرانی بڕیارنامەی پەرلەمانی ئەورووپا و دووبارەبوونەوەی درۆ و تۆمەتە بێ بنەماکان دژی ئێران جێگەی سەرسوڕمانە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتیشی: دەرئەنجامە سەرەتاییەکانی دەسەڵاتی قەزایی ئاماژە بە ناس کرانی بەشێک لە تاوانبارانی ئەم تاوانە دەکەن و لە ڕاستیدا ئەوە نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە کە دەبێ لەم کارە گوماناوی و نامرۆڤانەیەدا سکاڵاکارو داواکار بێت.

جێگای ئاماژەیە، پەرلەمانی ئەوروپا، هاوتەریب لەگەڵ سیاسەتەکانی دژی ئێرانیی کۆشکی سپی، بڕیارنامەیەکی دژە ئێرانیی سەبارەت بە دۆخی نالەباری خوێندکارانی کچ تێپەڕاندووە.

سەرپەیڤ