وەزیری بەرگریی ئێران پیرۆزبایی لە هاوتاکانی لە وڵاتانی دەڤەری نەورۆز کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i416164-وەزیری_بەرگریی_ئێران_پیرۆزبایی_لە_هاوتاکانی_لە_وڵاتانی_دەڤەری_نەورۆز_کرد
وەزیری بەرگری و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە پەیامێکدا، پیرۆزبایی جەژنی دێرینی نەورۆزی لە هاوتاکانی لە وڵاتانی دەڤەری نەورۆز کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 21, 2023 15:24 Asia/Tehran
  • وەزیری بەرگریی ئێران پیرۆزبایی لە هاوتاکانی لە وڵاتانی دەڤەری نەورۆز کرد

وەزیری بەرگری و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە پەیامێکدا، پیرۆزبایی جەژنی دێرینی نەورۆزی لە هاوتاکانی لە وڵاتانی دەڤەری نەورۆز کرد.

ئەمیری سەرتیپ «محەممەدرەزا ئاشتیانی» وەزیری بەرگری و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی جەژنی دێرینی نەورۆزی کرد لە هاوتاکانی لە وڵاتانی دەڤەری نەورۆز.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی یانەی ڕۆژنامەنووسانی لاو، لەم پەیامەدا، "ئەمیری سەرتیپ ئاشتیانی" بە ئاماژەدان بە هاتنی بەهاری سروشت وەک پەیامھێنەری زیندوویی و نوێبوونەوەی سروشت،بەهێمای گۆڕانکاری و هەروەها بارستایی و دەرفەتێک زانی بۆ قووڵکردنەوەی پەیوەندی و هاوبەشی و هاودەنگیی نێوان وڵاتان و گەلانی ناوچەکە و جیهان بۆ گەییشتن بە پێکەوەژیانی دادپەروەرانە و ئاشتی و ئاسایشی بەردەوام.

لەم پەیامەدا وەزیری بەرگری وێڕای پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە هاوتاکانی، هیوای سەرکەوتن و بەختەوەریی بۆ حکومەت و نەتەوە و هێزە چەکدارەکانی وڵاتانی دەڤەری شارستانیەتی نەورۆز خواست.