ڕەئیسی: یەکگرتوویی موسڵمانان تاکە ڕێگایە بۆ پێشگرتن بە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i416932-ڕەئیسی_یەکگرتوویی_موسڵمانان_تاکە_ڕێگایە_بۆ_پێشگرتن_بە_تاوانەکانی_ڕژێمی_زایۆنی
سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا کازاخستانییەکەی، جەختی کرد: لە بەرامبەر بێ کرداریی کۆڕوکۆبوونەوە نێودەوڵەتییەکان، تەنیا پەیامی یەکلاکەرەوەی یەکگرتوویی موسڵمانان دەتوانێت پێش بە دەستدرێژیی ڕژیمی زایۆنی بگرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 15, 2023 04:35 Asia/Tehran
  • ڕەئیسی: یەکگرتوویی موسڵمانان تاکە ڕێگایە بۆ پێشگرتن بە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی

سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا کازاخستانییەکەی، جەختی کرد: لە بەرامبەر بێ کرداریی کۆڕوکۆبوونەوە نێودەوڵەتییەکان، تەنیا پەیامی یەکلاکەرەوەی یەکگرتوویی موسڵمانان دەتوانێت پێش بە دەستدرێژیی ڕژیمی زایۆنی بگرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی»، ئێوارەی ڕۆژی هەینی لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ «قاسم ژۆمارت تۆکایێڤ» سەرۆک کۆماری کازاخستان، پیرۆزبایی مانگی ڕەمەزانی لێ کرد و وتی: بابەتی جۆراوجۆری جیهانی ئیسلام، بەتایبەتی دەستدرێژی و بێڕێزیکردنی ڕژێمی زایۆنی بخ مزگەوتی ئەقسا و غەززە و لوبنان، وا ھەڵدەگرێت کە  وڵاتانی ئیسلامی بۆ ڕووبەڕووی بوونەوەی ئەو دەست درێژی و تاوانانە ڕاوێژ و هاوکاریی زیاتریان پێکەوە ھەبێت.

ناوبراو بە ئاماژەدان بەو دەستپێشخەرییەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی بەپەلەی ڕێکخراوەی هاوکاریی ئیسلامی پێشکەشی کرد، وتیشی: لە کاتێکدا کە ئێمە شاهیدی بێهەڵوێستیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتین بەرامبەر بە تاوان و دەستدرێژییەکانی ڕژیمی زایۆنی، تەنیا پەیامی یەکلاکەرەوەی یەکگرتوویی و هاودەنگیی موسڵمانان دەتوانێت ڕێگری لە پەرەسەندنی ئەم دەستدرێژییانە بکات.

لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، «قاسم ژۆمارت تۆکایڤ» سەرۆکی کازاخستانیش وتی: وڵاتانی موسڵمان دەبێ بە پتەوکردنی هاوکاری و فراوانکردنی ڕاوێژکاریی هاوبەش، کێشەکانی جیهانی ئیسلام چارەسەر بکەن.