ڕەئیسی: پشتیوانیکردن لە نەتەوەی ستەملێکراوی فەلەستین خاڵێکی هاوبەشی هەموو وڵاتانی ئیسلامییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i416995-ڕەئیسی_پشتیوانیکردن_لە_نەتەوەی_ستەملێکراوی_فەلەستین_خاڵێکی_هاوبەشی_هەموو_وڵاتانی_ئیسلامییە
سەرۆک ئێرانی کۆماری ئیسلامی لە ڕێوڕەسمی وەرگرتنی نامەی مانەوەی باڵوێزی نوێی تورکیا لە تاران، جەختی لەوە کردەوە: پشتیوانی لە نەتەوەی ستەملێکراوی فەلەستین خاڵێکی هاوبەشی هەموو وڵاتانی ئیسلامییە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 16, 2023 16:44 Asia/Tehran
  • ڕەئیسی: پشتیوانیکردن لە نەتەوەی ستەملێکراوی فەلەستین خاڵێکی هاوبەشی هەموو وڵاتانی ئیسلامییە

سەرۆک ئێرانی کۆماری ئیسلامی لە ڕێوڕەسمی وەرگرتنی نامەی مانەوەی باڵوێزی نوێی تورکیا لە تاران، جەختی لەوە کردەوە: پشتیوانی لە نەتەوەی ستەملێکراوی فەلەستین خاڵێکی هاوبەشی هەموو وڵاتانی ئیسلامییە.

«سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێران، ڕۆژی (یەکشەممە) لە ڕێوڕەسمی وەرگرتنی نامەی مانەوەی «حیجابی کرلانقلیچ» باڵوێزی نوێی تورکیا لە تاران، وتی: ئەمڕۆ، بەرنگاربوونەوەی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی بەرامبەر بە گەلی ستەملێکراوی فەلەستین داخوازیی ھەموو گەلانی موسڵمانە لە کاربەدەستانی وڵاتەکانیان، پێویستە حکومەتە ئیسلامییەکان بە هەماهەنگییەکی زیاترەوە دژی دڕندەیی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنیستی بوەستن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لەم دیدارەدا ڕەئیسی هەروەها پێوەندیی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و تورکیای بە درێژخایەن و قووڵ و ڕەگداکوتاو وەسف کرد و وتیشی: سەرەڕای هەوڵی بەدخوازانی وڵاتانی ئیسلامی، دەبێ پشتبەستوو بە هاوبەشییە ئایینی و کولتوورییەکان شاهیدی قووڵبوونەوە و فراوانبوونی ڕۆژلەدوای ڕۆژی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتانی ئیسلامی بین.

باڵوێزی نوێی تورکیاش لەم دیدارەدا وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆی لە مەڕ ئامادە بوونی لە ئێران دا، پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و تورکیای بە برایانە و دۆستانە وەسف کرد و وتی: دڵنیاتان دەکەمەوە کە ئەوپەڕی هەوڵی خۆم بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی هاوکاری و زیادکردنی ئاڵوگۆڕو کارلێکەکانی نێوان هەردوو وڵات بەکاردێنم.