کاردانەوەی دەریاوان ئێرانی بەرامبەر بە جم و جوڵی پاپۆڕەکانی ئەمریکی لە ناوچەکەدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i417084-کاردانەوەی_دەریاوان_ئێرانی_بەرامبەر_بە_جم_و_جوڵی_پاپۆڕەکانی_ئەمریکی_لە_ناوچەکەدا
فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: هێزە چەکدارەکانی ئێران چاودێری چەتونیی پاپۆڕە ئەمریکییەکان لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا دەکەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 18, 2023 12:42 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی دەریاوان ئێرانی بەرامبەر بە جم و جوڵی پاپۆڕەکانی ئەمریکی لە ناوچەکەدا

فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: هێزە چەکدارەکانی ئێران چاودێری چەتونیی پاپۆڕە ئەمریکییەکان لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا دەکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا)، دەریاوان «شەهرام ئێرانی»، فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە پەراوێزی نمایشی ڕیزڕەوتی ڕۆژی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، سەبارەت بە چەتونیی پاپۆڕەکانی ئەمریکی لە ناوچەکە وتیشی: ئەمڕۆ ئەگەر جەردەیی دەریایی بەسەر ناوچەکەدا زاڵ بووە، هۆکارەکەی بوونی پاساھەڵنەگری ئەمریکا لە ناوچەکەدایەو پاڵپشتیکردنیان لە جەردە دەریاییەکان ناوچەکەی تێکشێواندووە.

ئەمیری دەریاوان ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران توانیویەتی 100% ئاسایش لە ناوچەکەدا بچەسپێنێ، وتیشی:دەبێ ئامادە بوونی هێزەکانی دەرەوەی ناوچەکە لە ڕۆژئاوای ئاسیا کەم بکرێتەوە.

فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: ئەو کەرەستانەی لەبەردەستی هێزی دەریایی ستراتژیکی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران دان خاوەنی باڵاترین تەکنەلۆژیان کە ئەمەش دەربڕی پلە زانستی و نیشانەی بەرزترین ئاستی پیشەسازیی وڵاتە.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٨ی ئاپریل) ڕۆژی ڕێزلێنان و ستایشی ئازایەتی و چاونەترسیی ئەندامانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.