نیسان 28, 2023 20:39 Asia/Tehran
  • کەنعانی: کۆتایی ھاتنی نەگبەتی و ڕۆژی ڕزگاریی فەلەستین نزیکە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: کۆتایی ھاتنی نەگبەتی و ڕۆژی ڕزگاریی فەلەستین نزیکە.

ئەمڕۆ ڕۆژی دامەزرانی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی، یان ھەمان ڕۆژی نەگبەتە.

لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆ ڕژێمی زایۆنی بوونی خۆی لە فەلەستین ڕاگەیاند و نزیکەی ٨٠٪ خاکی ئەم وڵاتەی داگیر کرد. لەم ڕۆژەدا کۆچی زۆرەملێی گەلی فەلەستین و هاتنی جولەکەکان لە هەموو جیهانەوە بۆ سەرزەوییە داگیرکراوەکان ڕووی دا. ڕۆژی نەگبەت یان (یوم النکبە) ئەو ناوەیە کە هاووڵاتیانی فەلەستینی بۆ ئەم ڕۆژە بەکاری دێنن.

هەر لەم پێوەندییەدا، «ناسر کەنعانی» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە توییتێکدا سەبارەت بەم بابەتە نووسی: ئەمڕۆ ڕۆژی دامەزراندنی ڕژێمی نەگریسی ئیسرائیل، ڕۆژی داگیرکردنی وڵاتێک و نیشتیمانی گەلێکی دیکەیە واتە (فەلەستین)ـە، کە بە ڕۆژی نەگبەت یان ھەمان «یوم النکبە» ناسراوە.

وتەبێژی دەزگای دیپلۆماسیی ئێران وتیشی: بە پێچەوانەی ئەوەی کە زایۆنییەکان و لایەنگرە ڕۆژئاواییەکانیان دەڵێن، ئیسرائیل دەوڵەتێکی دێموکراتیک نییە کە لە خاکێکی بێ نەتەوەدا پێک هاتبێت، بەڵکو سوپایەکە داگیرکەرە کە بەسەر نیشتیمانی نەتەوەیەکی دیکەدا زاڵ بووەو حکومەتێکی ئەتنیکی و ڕەگەزپەرستی پێکھێناوە.

کەنعانی چافی ڕایگەیاند: ئەمریکا و ئەوروپا دەبێ شەرم لە خۆیان بکەن کە ھەم یارمەتیی داگیرکرانی سەرزەوینی نەتەوەیەکیان داوەو ھەم بەشدارییەکی یەکلاکەرەوەیان لە دامەزراندنی حکومەتێکی ڕەگەزپەرست دا هەبووە و بۆ ماوەی ٧٥ ساڵ چاویان لە ڕووی گەورەترین تاوانی دژە مرۆڤیی ئەم ڕژێمە داگیرکەرە نوقاندووەو لە تەنیشت چەوسێنەردا دژی چەوساوەکان وەستاون.

وتەبێژی دەزگای دیپلۆماسیی ئێران وتیشی: سەرەڕای ستەمی ٧٥ ساڵەی دژی نەتەوەی ستەملێکراوی فەلەستین، ڕژێمی ئاپارتاید ئەمڕۆ زیاتر لە جاران بەدەست هەڵوەشاندنەوەی ناوخۆیی و قەیرانی ناسنامەی ساختەی خۆیەوە دەناڵێنێت و کۆتایی هاتنی نەگبەت و ڕۆژی ڕزگاریی فەلەستین نزیکە.

چەند هەزار جوولەکەی دژە زایۆنی بە بۆنەی ڕۆژی نەگبەت و دامەزرانی ئەم ڕژێمە نەگریسە لە قودسی داگیرکراودا ڕێپێوانیان بەڕێوەبردو کۆمەڵێک جولەکەی دژە زایۆنیش لە قودسی داگیرکراودا لە خۆپیشاندانەکەدا ئاڵای ئەم ڕژیمەیان سووتاند.

سەرپەیڤ