May 09, 2023 09:49 Asia/Tehran
  • پێکھێنرانی ناوچەی ئازادی هاوبەش لە نێوان ئێران و عێراق و سوریا

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ناوچە ئازادو ئابورییە تایبەتیەکانی ئێران، دامەزراندنی ناوچەی ئازادی هاوبەشی لەگەڵ عێراق و سوریا ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، حوجەتوڵڵا عەبدولمەلیکی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ناوچە ئازادو ئابورییە تایبەتیەکانی ئێران ڕایگەیاند: دانوستانی بەرایی و شارەزایانە بۆ دروستکردنی ناوچەی هاوبەش لەگەڵ ژمارەیەک وڵات دەستی پێکردووەو سەبارەت بە ئێران و عێراق و سوریا بەڵگەنامەی دیپلۆماسیش واژۆ کراوە.

عەبدولمەلیکی وتیشی: لەم پێوەندییەدا عێراقییەکان سێ خاڵیان پێشنیار کردووە، سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێرانیش لە گەشتەکەی ئەم دواییەی بۆ سووریا سەردانی هەندێک ناوچەی پێشنیارکراوی کردبوو بۆ پێکھێنرانی ناوچەی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات.

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ناوچە ئازادو ئابورییە تایبەتیەکانی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە دروستکردنی ناوچەی هاوبەشی گونجاو لە نێوان ئێران و سوریا و عێراق لە پرۆسەی لێکۆڵینەوە لە خاڵە مافەوانی و تەکنیکییەکاندایە، وتیشی، ئێران خەریکی ڕاوێژ و دانوستانە بۆ دروستکردنی ناوچەی هاوبەش و هاوتەریب لەگەڵ وڵاتانی ئۆزبەکستان، عومان و چین و وڵاتانێکی دیکەی وەک ڕووسیاش لە هەمان قۆناغدان.

عەبدولمەلیکی ئاماژەی بەوەش دا کە ڕەشنووسی سەرەتایی دروستکردنی ناوچەی هاوبەشی نێوان ئێران و تورکیا ئامادەکراوە و لە حەوتەکانی داهاتوودا یاداشتنامەی لێکتێگەییشتن لە نێوان بەرپرسانی دوو وڵات واژۆ دەکرێت.

سەرپەیڤ