گەشتی پارێزگارەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i418389-گەشتی_پارێزگارەکانی_هەرێمی_کوردستان_بۆ_ئێران
پارێزگاری چەند پارێزگای سنووریی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی مەرزی پیرانشارەوە سەردانی ئێرانیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 31, 2023 18:13 Asia/Tehran

پارێزگاری چەند پارێزگای سنووریی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی مەرزی پیرانشارەوە سەردانی ئێرانیان کرد.

بەپێی زانیارییەکانی ئیرنا، پارێزگارەکانی هەولێر، سلێمانی، دھۆک و هەڵەبجە لە هەرێمی کوردستانی عێراق، لەگەڵ شاندێکی باڵای سیاسی و ئابووری، بە پێشوازیی فەرمیی یاریدەری ئاسایش و پۆلیسی پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوای ئێران و قایمقامی پیرانشار گەییشتنە ئەم پارێزگایە.

فراوانکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان و ئاسانکاری بۆ هاوردە و هەناردەکردنی کاڵاو هەروەها زیادکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی، فراوانکردنی بازاڕە سنوورییەکان و قووڵکردنەوەی پەیوەندییە جۆراوجۆرەکان لەوانەش ئابووری، سیاسی، فەرهەنگی و وەرزشی لە ئامانجەکانی سەفەری ئەم شاندە بۆ پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوای ئێرانە.

بە پێی ڕاگەیاندنی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، سبەینێ (پێنجشەممە) بە میوانداریی ورمێ، کۆبوونەوەی پارێزگارانی سەرسنووری کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق بە  بەڕێوە دەچێت، بڕیارە توانا هاوبەشەکانی هاوکاری لە بوارە جیاجیاکان بە تایبەت لە بواری ئابووری، لە کۆبوونەوە دوو قۆڵییەکاندا باس بکرێت.