بەخشینی میدالیای شانازیی نیشتمانیی ڤەنزوئێلا بە سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i418802-بەخشینی_میدالیای_شانازیی_نیشتمانیی_ڤەنزوئێلا_بە_سەرۆک_کۆماری_ئێرانی_ئیسلامی
سەرۆک کۆماری ڤەنزوئێلا میدالیای ڕێزلێنانی نیشتیمانی ئەم وڵاتەی بە سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بەخشی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 13, 2023 09:14 Asia/Tehran

سەرۆک کۆماری ڤەنزوئێلا میدالیای ڕێزلێنانی نیشتیمانی ئەم وڵاتەی بە سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بەخشی.

لە درێژەی پلانی گەشتە فەرمییەکەی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بۆ ڤەنزوئێلا، «نیکۆلاس مادورۆ» میدالیای شانازیی نیشتیمانیی ڤەنزوئێلا (میدالیای پلە یەکی ژنان و پیاوانی ڕزگاریدەری ڤەنزوئێلا)ی بە «سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بەخشی.

هەروەها «سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ، لە دوایین بەرنامەی یەکەم ڕۆژی گەشتە فەرمییەکەی بۆ ڤەنزوئێلا، لە کۆبوونەوەی هاوبەشی بازرگانانی دوو وڵات، بەهێزکرانی چالاکی و ھاریکاریی زانست بنەمای لە ڕیزی ئە ھەنگاوە گرینگانە زانی کە لە بواری ئابووری دا ھەڵدەگیردرێن و جەختی لە دامەزراندنی نووسینگەو ئۆفیسی تەکنەلۆژیا لە ڤەنزوئێلا کردەوە.