ڕەئیسی: سەرکەوتنی پیشەسازیی ئەتۆمیی ئێران سەرباری ھەبوونی بایکۆتەکان، مۆدێلێکە بۆ پیشەسازییەکانی دیکەش
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i418972-ڕەئیسی_سەرکەوتنی_پیشەسازیی_ئەتۆمیی_ئێران_سەرباری_ھەبوونی_بایکۆتەکان_مۆدێلێکە_بۆ_پیشەسازییەکانی_دیکەش
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی له سەردانی پێشانگای دەستکەوتەکانی پیشەسازیی ناڤۆکی جەختی کرد: سەرکەوتنی پیشەسازیی ناڤۆکی سەرباری ھەبوونی بایکۆتەکان، مۆدێلێکە بۆ پیشەسازییەکانی دیکەش.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 18, 2023 13:30 Asia/Tehran

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی له سەردانی پێشانگای دەستکەوتەکانی پیشەسازیی ناڤۆکی جەختی کرد: سەرکەوتنی پیشەسازیی ناڤۆکی سەرباری ھەبوونی بایکۆتەکان، مۆدێلێکە بۆ پیشەسازییەکانی دیکەش.

«سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ (یەکشەممە) لە میانەی سەردانەکەی بۆ پێشانگای تواناکانی پیشەسازیی ئەتۆمیی وڵات وتی: دەستکەوتەکانی پیشەسازیی ئەتۆمی ئەو ڕاستییە دەردەخەن کە چلۆن گەنجان و زانایانی خۆشەویستی ئەم وڵاتە هەڕەشە و بایکۆتەکانیان کرد بە دەرفەت. سەرۆک کۆماری ئێران وتیشی: بەرپاکرانی ئەم پێشانگایە پەیامێکە لەلایەن پیشەسازیی ئەتۆمیی وڵاتەوە بۆ پیشەسازییەکانی تر، کە چلۆن دەتوانرێت لە ئاستێکی وەهادا سەرکەوتن بەدەست بهێنرێت سەرباری بوونی زۆرترین قەبارەی سزا و هەڕەشەو بایکۆتەکان.

لەم سەردانەدا ڕەئیسی لە ئەنجامی ڕوونکردنەوەی شارەزایان و بەرپرسانی ھاوپەیوەند، ئاگاداری وردەکارییەکانی دوایین چالاکی و دەستکەوتەکانی پیشەسازیی ئەتۆمی و کاریگەرییەکانی لەسەر ژیانی ڕۆژانەی خەڵک و ئابوریی وڵاتیش بووەوە.

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئەمڕۆکە لە سای لێبڕاوی زانستوەران و پسپۆڕانی وڵات لەمەڕ گوڕینەوەی زانستوەری بە توانامەندی لە گۆڕەپانی ئەتۆمی دا،  بە ملیۆنان کەس لە نەخۆشییەکان ڕزگاریان بووە، کە دیارە ئەمەش لەو شانازییە گەورانەی وڵاتە.