مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران دەنگی متمانەی دایە وەزیری پێشنیارکراو بۆ جیهادی کشتوکاڵ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i419038-مەجلیسی_شورای_ئیسلامیی_ئێران_دەنگی_متمانەی_دایە_وەزیری_پێشنیارکراو_بۆ_جیهادی_کشتوکاڵ
مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران دەنگی متمانەی دایە «محەمەد عەلی نیکبەخت» بۆ بە ئەستۆگرتنی پۆستی وەزارەتی جیھادی کشتوکاڵ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 20, 2023 11:10 Asia/Tehran
  • مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران دەنگی متمانەی دایە وەزیری پێشنیارکراو  بۆ جیهادی کشتوکاڵ

مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران دەنگی متمانەی دایە «محەمەد عەلی نیکبەخت» بۆ بە ئەستۆگرتنی پۆستی وەزارەتی جیھادی کشتوکاڵ.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێران پرێس،ئەندامانی مەجلیس لە کۆی گشتیی ٢٤٨ نوێنەری ئامادەبووی هۆڵەکە، بە ١٩٨ دەنگی بەڵێ، ٤٠ دەنگی نەخێرو ١٠ دەنگی بێ لایەن و هیچ دەنگێکی بەتاڵەوە بوو، وەزارەتی جیھادی کشتوکاڵیان ڕادەستی نیکبەخت کرد.

جێگای ئاماژەیە کە «نیکبەخت» لە ئاستە باڵاکانی وەزارەتی جیهادی کشتوکاڵی ئێراندا لە بواری کارگێڕی و بەڕێوەبردن، لەوانە جێگری بەڕێوەبەری پلاندانان و کاروباری ئابووریی وەزارەتی جیهادی کشتوکاڵ، بەرپرسایەتیی جیهادی کشتوکاڵی سیستان و بەلوچستان و سەرۆکایەتیی دەستەی بەڕێوەبەرو جێبەجێکاری ڕێکخراوی ناوەندی ھەرەوەزی گوندنشینەکانی ئێرانیش دا چالاکیی نواندووە.