سەرۆک کۆماری ئێران: کۆمەڵی ئیسلامی چاوپۆشی لە سوکایەتیکردن بە قورئان ناکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i419356-سەرۆک_کۆماری_ئێران_کۆمەڵی_ئیسلامی_چاوپۆشی_لە_سوکایەتیکردن_بە_قورئان_ناکات
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتی: سوکایەتی کردن بە قورئان سووکایەتیکردنە بە مرۆڤایەتی و بەها ئیسلامییەکان، کۆمەڵگای ئیسلامیش ئەوەی پێ قەبوڵ ناکرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 30, 2023 19:55 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری ئێران: کۆمەڵی ئیسلامی چاوپۆشی لە سوکایەتیکردن بە قورئان ناکات

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتی: سوکایەتی کردن بە قورئان سووکایەتیکردنە بە مرۆڤایەتی و بەها ئیسلامییەکان، کۆمەڵگای ئیسلامیش ئەوەی پێ قەبوڵ ناکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن؛ سەرڕۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی سووکایەتی بە قورئانی پیرۆزی لە سویید شەرمەزار کرد و وتی: هەمووشوێنکەوتووانی ئایینە ئیلاهی و ئاسمانییەکان بە سووکایەتی بە قورئان تووڕە بوونە و ئەمەش سووکایەتییە بە مرۆڤایەتی و بەها ئیسلامییەکان، دیارە کۆمەڵگای ئیسلامیش ئەوەی پێ قەبوڵ ناکرێت.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتیشی: موسڵمانان که له هەموو ناوچەکانی دنیادان، بێزاریی خۆیان له بەرامبەر ئەم سووکایەتی کردنە دەربڕیوه .

ڕەئیسی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە پیرۆزایەتییەکان لەلایەن بەرگریکارە درۆینەکانی ئازادیی ڕادەربڕین سووکایەتییان پێکراوە، ئاماژەی بەوەش دا کە: پێویستە گەنجان بزانن کە ئەوانە دژی ئازادین و تەنها تابلۆی درۆینەی پشتیوانی لە ئازادیی قسەکردن و بیروڕایان بەرزکردووەتەوە.

سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ، ڕۆژی هەینی، بەمەبەستی دەستپێکردنی چەندین پڕۆژەی بیناسازی و خزمەتگوزاری، سەردانی پارێزگای کرمانی (باشووری ئێران)ی کرد.