هێزی وشکانی ئەرتەشی ئێران بە تەکنۆلۆژیای ڕۆژ تەیار کراوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i419418-هێزی_وشکانی_ئەرتەشی_ئێران_بە_تەکنۆلۆژیای_ڕۆژ_تەیار_کراوە
فەرماندەی گشتی ئەرتەش وتی: ئەمڕۆ هێزێکی وشکایی ،چالاک و تەیار بە تەکنۆلۆژیا لە گۆڕێ دایە
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 03, 2023 10:20 Asia/Tehran
  • هێزی وشکانی ئەرتەشی ئێران بە تەکنۆلۆژیای ڕۆژ تەیار کراوە

فەرماندەی گشتی ئەرتەش وتی: ئەمڕۆ هێزێکی وشکایی ،چالاک و تەیار بە تەکنۆلۆژیا لە گۆڕێ دایە

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەمیر سەرلەشکەر سەید عەبدولڕەحیم مووسەوی فەرماندەی گشتی ئەرتەش بە جەختکردن  لەسەر ئەوەی کە هێزی زەوینی لە چاو ساڵی ڕابردوو، پێشکەوتنێکی بەرچاوی هەبووە، گوتی: ئەمڕۆ هێزی زەوینی ئەرتەش توانیویە لە هەموو بوارەکاندا سەرکەوتوو بێت.

مووسەوی وتیشی: هەموو لایەن و بەشەکانی ئەرتەش ئەبێ هەوڵ بدەن بۆ پێشکەوتنی خۆیان کە لە کۆتاییدا دەبێتە هۆی سەرکەوتنی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران.