وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران : فەڕەنسا پاڵپشتی لە گڕووپە تیرۆریستییەکان دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i419419-وتەبێژی_وەزارەتی_دەرەوەی_ئێران_فەڕەنسا_پاڵپشتی_لە_گڕووپە_تیرۆریستییەکان_دەکات
ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ، میوانداری فەڕەنسا لە کۆبوونەوەی مونافقینی سەرەنج نەدان بە داواکاری هاووڵاتیانی خۆی و پاڵپشتی لە گڕووپە تیرۆریستییەکان وەسف کرد
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 03, 2023 10:40 Asia/Tehran
  • وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران : فەڕەنسا پاڵپشتی لە گڕووپە تیرۆریستییەکان دەکات

ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ، میوانداری فەڕەنسا لە کۆبوونەوەی مونافقینی سەرەنج نەدان بە داواکاری هاووڵاتیانی خۆی و پاڵپشتی لە گڕووپە تیرۆریستییەکان وەسف کرد

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران میوانداری فەڕەنسا لە کۆبوونەوەی مونافقینی هاوکات لەگەل ناڕەزایەتییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی ئەو وڵاتەی، بەهۆی سەرەنج نەدانی حکومەتی فەڕەنسا بە داواکاری هاووڵاتیانی خۆی و بەردەوام بوونی پاڵپشتی سیاسی لە گڕووپە تیرۆریستییەکان وەسف کرد و بە توندی ئیدانەی کرد.

ناوبراو وێڕای هۆشداریدان لەمەڕ لێکەوتە سیاسی و مافەوانییەکان بۆحکومەوتی فەڕەنسای لە مەڕ پاڵپشتی و میوانداریکردن لە تیرۆریستەکان ، جەختی کرد: ئەو تیرۆریستانەی کە خەیانەتیان لە وڵاتی خۆیان کردووە ، بەدڵنیاییەوە خەیانەت لە ئێوەش دەکەن.

ناوبراو وتیشی حکومەتی فەڕەنسا لە باتی میوانداری لە تیرۆریستەکان باشترە خەم لە چارەسەری کێشە نێوخۆییەکانی خۆی بخوات و دەنگی ناڕازیان ببیسێ