حسێن ئەمیرعەبدوڵلاهیان و بافڵ جەلال تاڵەبانی لە تاران كۆبوونەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i421254-حسێن_ئەمیرعەبدوڵلاهیان_و_بافڵ_جەلال_تاڵەبانی_لە_تاران_كۆبوونەوە
حسێن ئەمیرعەبدوڵلاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران و بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی لە تاران كۆبوونەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 11, 2023 17:07 Asia/Tehran
  • حسێن  ئەمیرعەبدوڵلاهیان و بافڵ جەلال تاڵەبانی لە تاران كۆبوونەوە

حسێن ئەمیرعەبدوڵلاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران و بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی لە تاران كۆبوونەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا كە رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی كارگێڕی و دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و عیماد ئەحمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و هیوا ئەحمەد، سەرۆكی دەزگای ئاسایشی هەرێم ئامادەبوون، جەخت لە گەشەپێدان و بەرەوپێشچوونی پەیوەندیی دۆستانە و فراوانكردنی هاریكارییەكانی نێوان هەرێم، عێراق و كۆماری ئیسلامیی ئێران كرایەوە بە شێوەیەك كە لەخزمەت بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵاكان و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەكە بێت.

حسێن  ئەمیرعەبدوڵلاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بە رۆڵ و سیاسەتی حەكیمانەی خوالێخۆشبوو جەلال تاڵەبانی كرد و رایگەیاند، ئەو سەركردەیەك بوو هەموو دەنگ و رەنگە جیاوازەكانی كۆدەكردەوە، كاریگەرییەكانی مام جەلال لە بوونیادنانی عێراقی نوێدا لەبیرناكرێت و بەڕێزەوە لە هەوڵەكانی دەڕوانین.

لە درێژەی كۆبوونەوەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانكارییە سیاسییەكانی ناوچەكەوە هەڵوێستی یەكێتی روونكردەوە و رایگەیاند، “ئامانجمان بەدیهێنانی سەقامگیریی و پێكەوەژیانە لە ناوچەكە، بۆ ئەمەش بە هەموو شێوەیەك پشتیوانی گفتوگۆ و لێكتێگەیشتنی بەرپرسیارانە دەكەین و بڕواشمان وایە ئەوە تەنها رێگایە بۆ زاڵبوون بەسەر كێشەكان و گەیشتن بە ئامانجە نیشتمانییەكان.

پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەكانی نێوان هەرێم، عێراق و ئێران تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە بوو و هەردوولا لەسەر فراوانكردنی هاریكارییەكان و فراوانكردنی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەكان هاوڕابوون.