ئێران ئیدانەی قەڵاچۆی دڕندانەی فەلەستینییەکان لە قوتابخانەی «ئەلفاخورە»ی کرد لە لایەن تاوانبارانی زایۆنییەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i423012-ئێران_ئیدانەی_قەڵاچۆی_دڕندانەی_فەلەستینییەکان_لە_قوتابخانەی_ئەلفاخورە_ی_کرد_لە_لایەن_تاوانبارانی_زایۆنییەوە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە توندی ئیدانەی ئەو کارەی رژێمی منداڵکوژی زایۆنیستیی کرد لەمەڕ کوشتنی سەدان هاوڵاتیی فەلەستین لە قوتابخانەی «ئەلفاخورە»و «تەل زەعتەر» لە جبالیا.
(last modified 2026-07-07T06:30:21+00:00 )
تشرینی دووه‌م 20, 2023 07:40 Asia/Tehran

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە توندی ئیدانەی ئەو کارەی رژێمی منداڵکوژی زایۆنیستیی کرد لەمەڕ کوشتنی سەدان هاوڵاتیی فەلەستین لە قوتابخانەی «ئەلفاخورە»و «تەل زەعتەر» لە جبالیا.

«ناسر کەنعانی» شەوی یەکشەممە وتی: بەداخەوە لە ئەنجامی بێ ھەڵوێستیی وڵاتانی جیهان و کۆڕو کۆمەڵە نێودەوڵەتییەکان لە بارەی ژینۆسایدی گەلی فەلەستین لە کەرتی غەززەو لێواری ڕۆژئاوا، رژێمی داگیرکەری زایۆنی ھەموو ڕۆژێک لەو پەڕی دڕندایەتی و بێ شەرمی دا توشی تاوانی جەنگیی نوێ و بە کۆمەڵکوشتنی شارومەندانی فەلەستینی دەبێت بە ژن و منداڵیشەوە لە ماڵ و نشینگەو کەمپەکاتییەکانی ئاوارەو پەنابەران.

بەڕێزی خوازیاری ھەست بە بەرپرسیارێتیی کردنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بە تایبەتی ھەوڵی دەستبەجێ و بەرپەرچدەرانەی وڵاتانی ئیسلامیی کرد لە دژی کۆمەڵکوژیی ئاشکرا و دڕندانەی رژێمی تاوانکاری ئیسرائیل دژی نەتەوەی بێ دەرەتانی فەلەستین.