پێویستیی داڕشتنی سکاڵانامەیەک دژ بە ڕژێمی زایۆنی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i423171-پێویستیی_داڕشتنی_سکاڵانامەیەک_دژ_بە_ڕژێمی_زایۆنی
سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران پێی داگرت لەسەر پێویستیی داڕشتنی سکاڵانامەیەک دژ بە ڕژێمی زایۆنی لە کۆڕ و کۆمەڵگا نێودەوڵەتییەکاندا.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
تشرینی دووه‌م 26, 2023 09:30 Asia/Tehran

سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران پێی داگرت لەسەر پێویستیی داڕشتنی سکاڵانامەیەک دژ بە ڕژێمی زایۆنی لە کۆڕ و کۆمەڵگا نێودەوڵەتییەکاندا.

"زۆهره ئێلاهییان "، سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران، لە وتووێژێکدا بە پێداگری لە سەر ئەوەی کە ئەو ڕەوشە نالەبارەی زایۆنییەکان لە غەززە ناویانەتەوە تەواو دژ بە مافی مرۆڤە، وتیشی: دەبێ هاوکات لەگەڵ دامەزرانی ئاگربڕ و بەڕێکرانی یارمەتیی مرۆڤدۆستانە بۆ فەلەستین، سکاڵایەکیش ئامادەکەین دژ بە ڕژێمی زایۆنی و ئاراستەی کۆڕ و ناوەندە نێودەوڵەتییەکانی بکەین.

سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران، وتیشی: لە کاتێکدا کە گەلی زوڵملێکراوی غەززە بە تەواوەتی گەمارۆ دراون دەبێ ڕژێمی زایۆنی لە لایەن کۆڕ و ناوەندە نێودەوڵەتییەکانەوە بخرێتە ژێر گوشارەوە بۆ ئەوەی بتوانن لەو هەلەی ئاگربڕدا بە یارمەتیدانی مرۆڤدۆستانە، داکۆکی بکەن لە خەڵکی غەزە و فەلەستین.

ئێلاهیان هەروەها وتی: لە لیژنەی مافی مرۆڤی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێرانیشدا سەبارەت بە بەداداچوونی ئەو یارمەتییە مرۆڤدۆستانانەی دەدرێن بە غەززە ، ئاڵ و وێری نامە و پەیام کراوە  لەگەڵ خاچی سووری جیهانی و کۆمیسیاریای باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ناوەندە جەماوەرییەکان کە لەم ڕێکخراوەیەدا جێی ڕاوێژ و مشوورن،  و داوایان لێ کراوە کە بۆ بەرگری لە مافەکانی گەلی فەلەستین لێبڕشتانە بێنە مەیدانەوە.