ئێران : ڕژێمی ئیسراییل بۆ دەسکەوتێک سازکات بۆ خۆی، جەنایەتی کارەساتبار لە داعش دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i423802-ئێران_ڕژێمی_ئیسراییل_بۆ_دەسکەوتێک_سازکات_بۆ_خۆی_جەنایەتی_کارەساتبار_لە_داعش_دەکات
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: کاربەدەستانی ڕژێمی زایۆنی ئێستایش هەر جەنایەتی کارەساتبارتر لە کردەوە و ئاکاری داعش دەکات بۆ ئەوەی دەسکەوتێکی درۆینە بۆ خۆیان ساز کەن و بتوانن شکستی سەرشۆڕانەی مێژووییان قەرەبوو بکەنەوە.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 18, 2023 12:30 Asia/Tehran

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: کاربەدەستانی ڕژێمی زایۆنی ئێستایش هەر جەنایەتی کارەساتبارتر لە کردەوە و ئاکاری داعش دەکات بۆ ئەوەی دەسکەوتێکی درۆینە بۆ خۆیان ساز کەن و بتوانن شکستی سەرشۆڕانەی مێژووییان قەرەبوو بکەنەوە.

حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان ڕۆژی یەکشەممە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا نووسی: دوای حەفتا ڕۆژ حەماس لەناو نەچوو، خۆڕاگری چەک نەکرا؛ دەستبەسەرکراوانی سەربازیی زایۆنی لە ڕێگەی شەڕەوە ئازاد نەکران و پلانی کۆچپێکردنی زۆرەملیی دانیشتووانی کەرتی غەززەیش سەرکەوتوو نەبوو.

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: سەرباری بەردەوامبوونی جەنایەتی جەنگی  دژ به ژنان و منداڵان، ئێستا ئەوە فەلهستینە کە سەرکەوتووی ئەم گۆڕەپانە نادادگەرانەیە و کاربەدەستانی ڕژێمی زایۆنی جەنایەتی کارەستبارتر لە کردەوە و ئاکاری داعش ئەنجام دەدەن، بۆ ئەوەی بتوانن دەسکەوتی درۆینە بۆ خۆیان پێکبێنن و شکستی سەرشۆڕانەی مێژووییان قەرەبوو بکەنەوە.