رەئیسی: کۆچی زۆرەملێی خەڵکی غەززە لە بەرنامەی کاری ئەمریکا دایە
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کۆبوونەوەی نێونەتەوەیی تاران لەبارەی فەلەستیندا، گوتی: کۆچی زۆرەملێی خەڵکی غەززە، لە بەرنامەی کاری ئەمریکییەکانە.
سەیید ئیبراهیم رەئیسی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کۆبوونەوەی نێونەتەوەیی تاران سەبارەت بە فەلەستین، بە ئاماژە بەوەی کە پرسی فەلەستین، پرسێکی تەوەرەییە بۆ جیهانی مرۆڤایەتی، وتی: ڕەوتی سیستەمی زاڵێتی خواز بە زاڵێتی خوازی و ستەم دەیەوێ مافەکانی گەلی فەلەستین لەبەین ببا و گوێی بۆ یاساو مرۆڤایەتییش شل نییەو لەحاندیاندا کەمتەرخەمە.
رەئیسی وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە ئەمریکاو زایۆنییەکان دەبێ بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوان دژ بە مرۆڤایەتی لە دادگەی نێودەوڵەتیدا دادگەیی بکرێن، وتی: ڕێکاری بەرەنگاربوونەوەی داگیرکەریی، سەرەتا دەرکردنی داگیرکەرە، لەدواییشدا، سزادانی داگیرکەر و ئینجا درانی زیانبایی و بژارنی خەسار و زیانەکان لەلایەن داگیرکەرەوەیە، لەهەموو یاساوڕێسا مافەوانییەکاندا، ئەوە ڕێکاری بەرەنگاربوونەوەی داگیرکەرییە.
سەرۆکی کۆمااری ئیسلامیی ئێڕان وێڕای دەربڕینی مەخابنی لە ناکارامەیی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و ڕێکخراوەکانی جاڕدەری مافی مرۆڤ لەهەمبەر پرسی فەلەستین، وتی: هەشتا رۆژە کە ئەجنومەنی ئاسایش، دەستەوەستان بووەو نازانێ چ بکا.
رەئیسی بەئاماژە بەوەی کە ئەمریکییەکان بە ئیدیعای چەسپاندنی ئاشتی، گرێبەستەکانی کەمپ دەیڤید، شەرموشێخ و ئۆسلۆیان واژۆ کرد، وتی: رژیمی زایۆنی زیاتر لە چوارسەت بڕیارنامەو بەیاننامەی نێودەوڵەتی پێشێل کردووەو پێ بەند نەبووە بە هیچ گرێبەست و پەیمانێک.