پیرۆزبایی دەسپێکی ساڵی نوێی زایینی لە کریستیەنەکانی جیهان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i424165-پیرۆزبایی_دەسپێکی_ساڵی_نوێی_زایینی_لە_کریستیەنەکانی_جیهان
سەرۆک کۆماری ئێران دەسپێکی ساڵی نوێی زایینی پیرۆزبایی کرد لە کریستیەنەکانی سەرانسەری جیهان.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 01, 2024 13:00 Asia/Tehran

سەرۆک کۆماری ئێران دەسپێکی ساڵی نوێی زایینی پیرۆزبایی کرد لە کریستیەنەکانی سەرانسەری جیهان.

سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لەمیانەی چەند پەیام و بروسکەی پیرۆزبایی بۆ گەل و کاربەدەستانی وڵاتانی کریستیەن، دەسپێکی  ساڵی نوێی زایینی پیرۆزبایی لێ کردن و دڵخۆشی و لەشساغی و ئاشتی لەم ساڵە نوێەدا بۆ بەئاوات خواستن.

لە پەیامەکەی سەرۆک کۆماری ئێران دا وتراوە هەنووکە یەکێک لە گەورەترینی ئەو قەیرانانەی لە یەخەی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی گرتوە قەڵاچۆی خەڵکی بێ تاوانی کەرتی غەزە لەلایەن ڕژیمی داگیرکەری زایونیستیەوەیە کە لە سەربەندی ئەمساڵە نوێیەدا پێویستە بە هەوڵی پێکەوەی سەرۆکانی جیهان هەنگاوی شێلگیر هەلبگیرێ بەئاراستەی هەڵوێستێکی کۆمەڵگەی نیونەتەوەیی بۆ ڕاگرتنی ئەو دڕندەکاریە دژی مرۆیانەو جێگیرکردنی ئاشتی و تەبایی.

ڕادیۆتەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش وێڕای پیرۆزبایی ساڵی نوێی زایینی لەسەرجەم کریستیەنەکانی جیهان بەتایبەت کریستیەنەکانی ئێران، ساڵێکی هێمن و پڕ لەئاشتی و دادپەروەریان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.