ئێسکۆرت کرانی گەمییە نەوتهەڵگرەکانی ئێران لە دەریای سووری بە بەڕێکرانی پاپۆڕشکێنی ئەلبورز
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i424602-ئێسکۆرت_کرانی_گەمییە_نەوتهەڵگرەکانی_ئێران_لە_دەریای_سووری_بە_بەڕێکرانی_پاپۆڕشکێنی_ئەلبورز
فەرماندەری هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: بەڕێکرانی پاپۆڕشکێنی ئەلبورز بۆ دەریای سوور لە ئاراستەی بەجێهێنانی فەرمانبەرێتیی هەمیشەیی هێزی دەریایی ئەرتەش و ئێسکۆرت کردنی گەمییە نەوتهەڵگرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێراندایە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 22, 2024 09:00 Asia/Tehran

فەرماندەری هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: بەڕێکرانی پاپۆڕشکێنی ئەلبورز بۆ دەریای سوور لە ئاراستەی بەجێهێنانی فەرمانبەرێتیی هەمیشەیی هێزی دەریایی ئەرتەش و ئێسکۆرت کردنی گەمییە نەوتهەڵگرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێراندایە.

ئەمیر دەریادار "شەهرام ئیرانی" فەرماندەری هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: بەڕێکرانی پاپۆڕشکێنی ئەلبورز بۆ دەریای سوور لە ئاراستەی بەجێهێنانی فەرمانبەرێتییە هەمیشەییەکانی هێزی دەریایی ئەرتەش و ئێسکۆرت کردنی گەمییە نەوتهەڵگرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و دابین کردنی ئەهوەنی و ئاسایش بۆ دەریاوانان لە ناوچەی کەنداوی عەدەن و دەریای سووردایە.

دەریادار ئیرانی ڕاشکاوانە رایگەیاند: بەڕێکرانی کۆپاپۆڕی تازەی هێزی دەریایی ئەرتەش بۆ ئاوە ئازادەکان بە مەبەستی ناردنی پەیامی ئاشتی و دۆستایەتی بۆ هەموو وڵاتان، ئامادەیی دەربڕین بۆ هەموو پێوەندی و سات و سەودایەکی چەن لایەنە لەگەڵ وڵاتانی جیهان و بەهێزتر کردنی دیپلۆماسیی بەرەڤانیی وڵات و بووژاندنەوەی توانا و دەسەڵاتی دەریاییمانە.