پێشنیاری ئێران بە عێراق بۆ بەڕێوەچوونی دادگەی هاوبەشی تاووتوێی لایەنەکانی ترۆری شەهیدان سولەیمانی و ئەلموهەندیس
سەرۆکی کۆمیتەی تایبەتی پێوشوێن گرتنی مافەوانی و نێودەوڵەتیی دۆسییەی ترۆری سەردار سولەیمانی، پێشنیاری کرد: دادگەی هاوبەشی نێوان دوو وڵاتی ئێران و عێراق بۆ تاووتوێی ڕەهەندو لایەنەکانی ترۆری شەهیدان سولەیمانی و ئەلموهەندیس بەڕێوە بچێ.
"عەبباس عەلی کەدخودایی" سەرۆکی کۆمیتەی تایبەتی پێوشوێن گرتنی مافەوانی و نێودەوڵەتیی دۆسییەی ترۆری سەردار سولەیمانی لە کۆبوونەوەی نیونەتەوەیی تاووتوێی لایەنەکانی ترۆری شەهیدان سولەیمانی و ئەلموهەندیس کە لە هۆڵی شەهید حەکیم-ی زانکۆی بەغدا بەئامادەبوونی مامۆستایانی زانکۆکانی عێراق و باڵوێزان و نوێنەرانی سیاسی و مافناسانی ژمارێک وڵات لەوان لوبنان، سوریا، فەلەستین، ڤەنزۆئێلا، یەمەن و کۆماری ئیسلامیی ئێران بەڕێوەچوو، وێڕای خرانەڕووی ڕاپۆرێک لەسەر ڕەوتی پێوشوێن گرتنی ئەو دۆسییە لە ئێران، سەبارەت بە ڕێکارە جیهانیەکانی مافەوانی کە دەکرێ لە کۆڕ ونێوەندە مافەوانییە نێونەتەوەییەکاندا بهێنرێتەئاراوەو ئەو بابەتە پێوشوێن بگیردرێ، قسەی کردو چەند پێشنیارێکی لەوبارەوە خستەڕوو.
کەدخودایی بە وتاردان لە لێژنەی مافەوانیی کۆبوونەوەکە وتی: هیوادارین بەهاوکاریی هەموو شارەزایانی بواری مافە نێودەولەتییەکان، هەم ئەو چەشنە جڤین و کۆبوونەوانە بەردەوام بکرێن و هەمیش بتوانین بۆ وەڵامدەرکردنی حکومەتەکانی وەک ئەمریکا کە ئەو جۆرە تاوانانە ئەنجام دەدەن، ڕێگاچارە بدۆزینەوە.