هێرشەکانی حیزبوڵای لوبنان بۆ سەر فەلەستینی داگیرکراو
خۆڕاگریی ئیسلامیی لوبنان لە درێژەی هەڵمەتەکانی دژ بە ڕژێمی داگیرکەر، دیسان شارۆچکەکان و شارەکانی باکووری فلەستینی داگیرکراوی مووشەکباران کرد.
بۆردمانی مووشەکیی شەوانەی بەربڵاو لە لوبنانەوە شارۆچکەی زایۆنی نشینی نەهاریای کردە ئامانج و زەبرێکی قورسی لە شارۆچکە نشینان داو بووە هۆی ئاگرکەوتنەوە و هەروەها بڕانی کارەبا لە سەرانسەری ئەم شارەدا. خۆڕاگریی لوبنان هەروەها زنجیرە ئۆپەراسیۆنێکی لەنێو فەلەستینی داگیرکراو لە شارە سەرسنوورییەکانی لوبنانیش ئەنجام دا کە بووە هۆی پاشەکشەی هێزی سەربازی داگیرکەر لە نزیکی سێ گۆشەی دەیر- مەیماس- کەفەرکەلا و هەروەها لە ناوچەی دەیر، تەلەللوبیا و کرۆم زەیتوونیش.
حیزبوڵا بە هەموو هێز و تواناوە بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر فەلەستینی داگیرکراو. لە بەشێک لە هێرشە مووشەکیەکانی خۆڕاگریی لوبنان بۆ سەر شارۆچکەی زایونی نشینی نەهاریا ٣ زایۆنی بریندار بوون. هەر وەها خۆڕاگریی ئیسلامی باسی تیابردنی تانکێکی مێرکاوای داگیرکەرانی کردووە لە شاری خیام.
خۆڕاگری ئیسلامی حیزبوڵا هەروەها لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە خەباتکارانی خۆڕاگری تانکێکی مێرکاوایان بە مووشەکی ڕێنوینیکراو داوەتە بەر هێرش کە ئەو تانکە تیاچووە و سەرنیشنەکانیشی هەموو کوژراون و یان بریندار بوونە.
لە لایەکی دیکەوە حیزبوڵای لوبنان شارۆچکەی کریات شەمونا لە باکووری فەلەستینی داگیرکراوی مووشەکباران کرد. ئەوە لە کاتێکدایە کە لە جەنایەتەکانی ئەمڕۆی زایۆنییەکان لە پەلاماریان بۆ سەر لوبنان تا ئێستا ٣١ لوبنانی شەهید بوونە. فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ڕژێمی زایونی هەروەها ناوچەی ئەننەویری هەڵکەوتوو لە بەیرووتیان دایە بەر پەلامار.