ڕاگیرانی شەڕو بەڕێوەبردنی ڕاپرسی، ڕێگەچارەسەری قەیرانەکەی فەلەستین
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێداگری کرد لەسەر ڕاگیرانی شەڕەکەی غەزەو ڕاپرسی لە خاکی داگیرکراوی فەلەستین وەک ڕێگەچارەسەری جێگیرکردنی هێوری لە ناوچەکە.
ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە هەڵوێست و بڕیارە ڕاگەیاندراوەکانی ئەم دوایانە لەلایەن کابینەوکەنێسێت"ی ڕژیمی ساختەی زایۆنئیستی بەئاراستەی دژایەتی لەگەڵ پێکهاتنی حکومەتی سەربەخۆی فەلەستینی دیسانەوە بەڕوونی پەردەی لەسەر سیمای دزێوو شەڕخوازو داگیرکەری ئەو ڕژیمە لاداو هەڵوێستی دووڕویانەی ئەو ڕژیمە هێڵیکی بووچەڵکردنەوەی هێنا بەسەر بانگەشەی درۆزنانەی ئاشتی و ڕێککەوتنی بێ ئاکام ی ڕابردوو کە سەرۆکە زایۆنیستەکان بە فێڵبازی لەماوەی دەیان ساڵی ڕابردوودا بەڵێنیان دابوو.
وتەبێژەکەی دەزگای دیپلۆماسی ئێران ڕایگەیاند کە ڕژیمی زایۆنیستی بە هەڵاتنی بەرەو پێشەوە بەنیازە هەروەک ڕابردوو مافی مسۆگەرو حاشاهەڵنەگری گەلی فەلەستین بۆوێنە مافی دیاریکردنی چارەنووس و پێکهێنانی حکومەتی سەربەخۆی فەلەستینی لە سەرجەمی خاکی مێژووییی فەلەستین پشت گوێ بخا، بەڵام گەل و خۆڕاگری فەلەستین بەهۆی بەرچاووڕوونی و هۆشیاری خۆیان لە پیلانی گڵاوی زایۆنیستەکان تەنیا ڕێگەچارەسەری ئەو قەیرانە بە وەدی هاتنی بڕیارو ئامانجی گەلەکەیان بەئاراستەی پێکهێنانی حکومەتی سەربەخۆی فەلەستینی بە پێتەختی قودسی پیرۆز دەزانن.