پێداگریی وەزیری نەوتی ئێران لەسەر پێویستیی گەشانەوەی پیشەسازیی گاز لە جیهاندا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i425545-پێداگریی_وەزیری_نەوتی_ئێران_لەسەر_پێویستیی_گەشانەوەی_پیشەسازیی_گاز_لە_جیهاندا
وەزیری نەوتی ئێران، گازی سرووشتی بە باشترین سووتەمەنی زانی لە تەنیشت ئەو وزانەی نوێ دەبنەوە و پێیداگرت لە سەر پێویستیی گەشەپێدانی پیشەسازیی گاز لە جیهاندا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئادار 02, 2024 08:00 Asia/Tehran

وەزیری نەوتی ئێران، گازی سرووشتی بە باشترین سووتەمەنی زانی لە تەنیشت ئەو وزانەی نوێ دەبنەوە و پێیداگرت لە سەر پێویستیی گەشەپێدانی پیشەسازیی گاز لە جیهاندا.

"جەواد ئەوجی" کۆبونەوەی نائاسایی وەزارەتیی تایبەت بە بەڕێوەچوونی حەوتەمین کۆبوونەوەی سەرانی کۆڕی وڵاتانی بنێری گاز لە ئەلجەزایر وتی: بە پێی پێشبینییەکانی ڕاپۆرتی ئاسۆی کۆڕی وڵاتانی بنێری گاز، داخواز بۆ ئەم سووتەمەنییە پاکە تا ساڵی دوهەزار و پەنجا، نزیکەی سەدی سی و شەش زیاتر دەبێ و  پێشبینی ئەوە دەکرێ تا ساڵی دووهەزار و بیست و پێنج، بەشی گازی سروشتی لە خشتەی وزەی جیهاندا، وەپێش بەشی بەردەخەڵووز کەوێ و تا ساڵی دووهەزار و چل، ببێ بە سەرچاوەی سەرەکیی دابینکەری وزەی جیهان.

وەزیری نەوتی کۆماری ئیسلامیی ئێران راشکاوانە رایگەیاند: ڕووداوی ژیپۆلیتیکی و ناوچەیی کە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بەدیکراوە، نیشانی داوە کە گازی سرووشتی و بازرگانییە نێودەوڵەتییەکەی، ئێستایش هەر هۆکارێکی سەرەکییە بۆ دابین کردنی ئاسایشی وزەی کۆمەڵگای مرۆڤایەتیی جیهان.

وەزیری نەوتی ئێران وتی: ئێران وەکوو یەک لە گەورەترین خاوەنانی پاشەکەوتی سەلمێندراوی گازی سرووشتیی جیهان و یەکێک لە گەورەترین خاوەنانی تۆڕی گەیاندنی ناوخۆیی گازی سرووشتیی جیهان ، ئامادەیی تەواوی هەیە بۆ هەرچەشنە هاریکاری لە بواری دۆزینەوە، هەڵکەندن، دەرهێنان و بڵاوکردنەوەی گازی سرووشتی.