رەئیسی: خەڵکی ئێران لە ڕۆژی قودس دا پاڵپشتی دەکەن لە خەڵکی بێ بەشی فەلەستین
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i426210-رەئیسی_خەڵکی_ئێران_لە_ڕۆژی_قودس_دا_پاڵپشتی_دەکەن_لە_خەڵکی_بێ_بەشی_فەلەستین
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: خەڵکی ئێران هەمووساڵێک لە دواهەینی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان دا دێنە سەر شەقام و پاڵپشتی خۆیان لە خەڵکی زۆرلێکراوی فەلەستین و ئازادی قودسی پیرۆز ڕادەگەیەنن.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
نیسان 02, 2024 04:30 Asia/Tehran

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: خەڵکی ئێران هەمووساڵێک لە دواهەینی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان دا دێنە سەر شەقام و پاڵپشتی خۆیان لە خەڵکی زۆرلێکراوی فەلەستین و ئازادی قودسی پیرۆز ڕادەگەیەنن.

سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران  سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەم لە ڕێوڕەسمی زیندووڕاگرتنی شەوی بیستو یەکەمی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان و شەوی شەهیدبوونی حەزرەتی ئیمام عەلی لە کۆڕی زیارەتکارانی گڵکۆی پیرۆزی ئیمام خومەینی وتی: ئەمڕۆ هەڵوێستی کۆماری ئیسلامی ئێران بەئاراستەی بەرگری لە گەلی زۆرلێکراوی فەلەستین کە بە پێداگری ئیمام خومەینی لەنێو سیستمی ئیسلامی دا جێگیر کراو بوە بەشێک لە بنەماکانی یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی و خەڵکەکەمان هەموو ساڵێک لە ڕۆژی هەینی کۆتایی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان دێنە سەرشەقام و  پاڵپشتی خۆیان لە خەڵکی زۆرلێکراوی فەلەستین و ئازادی قودسی پیرۆز ڕادەگەیەنن.

رەئیسی هەروەها وتیشی: بێتوو حکومەتە ئیسلامیەکان لەجیات متمانەکردن بە ئەمریکاو ملهوڕانی جیهان، متمانەیان بکردایە بە ئایاتی ژیانبەخشی قوڕئانی پیرۆز، خەڵکی زۆرلێکراوی غەزە ئاوایان بەسەر نەدەهات.