نیسان 16, 2024 13:30 Asia/Tehran

ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ڕایگەیاند، هوی هەڵمەتی بەرفراوانی مووشەکی و درۆنیی سپا بۆسەر سەرزەوینە داگیرکراوەکان، بەزاندنی هێڵە سورەکان لەلایەن رژێمی زایۆنی بوو .

ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە بەیاننامەکەی خۆیدا، رایگەیاند، هێزە چەکدارەکانی ئێران، هەڵمەتی "وەعدەی سادق" یان بەگوێرەی ماددەی٥١ی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجام داوەو ئێران بۆ دابینکردنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان وئاسایشی نیشتمانی خۆی، کەمترین هەوڵی سزادەرانەی پێویستی بەدژ رژیمی دەسدرێژکاری زایۆنی ئەنجام داوە.

لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە، لەو هەڵمەتە مووشەکی و درۆنییەی ئێران بەدژ رژیمی زایۆنیستی تەنیا پێگەی ئاسمانیی هەوالگریی و سەربازیی ئەو رژیمە کراوەتە ئامانج و هێرش نەکراوەتە سەر دامەزراوە ئابوری و ژێرخانییەکان و لەئێستاشدا هەوڵێکی سەربازی دیکە لە بەرنامەی کاری ئێراندا نیە بەڵام بێتوو رژیمی زایۆنیستی بیهەوێ درێژەبدات بە کردەی شەڕئەنگێز بەدژ ئێران بە کەڵک وەرگرتن لەهەر چەشنە ئامراز، شێواز و لە هەر ئاستێکدا، وەڵامێکی لانیکەم دە هێندەی هەمان شێوازیان دەدرێتەوە.

سەرپەیڤ