فەرماندەی سپای پاراستن و ئاسایشی ناوەندەکانی ئەتۆمی وڵات: هەڕەشەی ڕژێمی زایۆنیستی پێداچوونەوە و ڕەچاونەکردنی یاساناڤۆکییەکانی لێ دەکەوێتەوە
سەردار سەرتیپی پاسدار ئەحمەد حەق تەڵەب فەرماندەی سپای پاراستنی و ئاسایشی ناوەندی ناڤۆکی وڵات سەبارەت بە ئەگەری هەڵمەتی ڕژێمی زایۆنیستی لە کاردانەوە بەرامبەر ئۆپراسیۆنی سەرکەوتوانەی وادەی سادق سەبارەت بە پەلامار کردنەسەر دامەزراوە ناڤۆکییەکانی وڵات وتی : ئەم هەڕەشانە هی ئەمڕۆ و دوێنێ نین بەڵام هەڕەشەی ڕژێمی زایۆنیستی بە دژی ناوەندەکانی ناڤۆکیی ئێران، پێداچوونەوە و ڕەچاونەکرانی سیاسەتەکان و یاسا ناڤۆکییەکانی لێ دەکەوێتەوە.
سەردار سەرتیپی پاسدار ئەحمەد حەق تەڵەب فەرماندەی سپای پاراستن و ئاسایشی ناوەندەکانی ناڤوکی وڵات بەڕاگەیاندنی ئەوەی ناوەندە ناڤۆکییەکانی وڵات بەتەواوی پارێزراون ، پێداگری کرد : ئەگەڕ ڕژێمی ساختەی زایۆنیستی بیەوێ لە هەڕەشەی پەلامارکردنەسەر ناوەندەکانی ناڤۆکی وڵات بۆ گوشار خستنەسەر ئێران کەڵک وەرگرێ ، پێداچوونەوە لە دوکتورین و سیاسەتەکانی ناڤۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران و لادان لە یاساکان ، دەخرێتە بەر باس .
سەرداری سەرتیپ پاسدار ئەحمەد حەق تەڵەب هەروەها بە ڕاگەیاندنی ئەوەی ساڵەهای ساڵە ڕژێمی زایۆنیستی سەرباری هەڕەشە وگوڕەشە هەوڵی داوە بۆ هەڵمەتی تێکدەرانە و تروریستی لە بواری پیشەسازی ناڤۆکی وڵات ، گەرچی بە پێی پروتوکول و ئستاندارەکانی ناڤۆکی پێشیان پێ گیردراوە، بەوحاڵە کۆماری ئیسلامیی ئێران هەمووکات و هەرلە هەمان سەرەتاوە بۆ بەرەنگار بوونەوەی ئەم هەڕەشەوگوڕەشانە ئامادەبووە .
سەردار حەق تەڵەب وێڕای پێداگری کردن لەسەر ئەوەی بەپێی فەرموودەی مەقامی مەزنی ڕێبەری ئەمڕۆ ئیتر سەردەمی لێدان و هەڵاتن تێپەڕ بووە وتی : ئەگەر ڕژێمی زایۆنیستی دەست بداتە کردەوەی دەستدرێژکارانە بە دژی ئێران، ئەوە ئیدی هێزە چەکدارەکان بۆ خۆیان دیاری دەکەن کە چ وڵامێکیان بدەنێ و ئەوان دڵنیا بن ئەو زەبرەی کەلەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە لێیان دەکەوێ وەکوو هەڵمەتی وادەی سادق لە مێژوودا بە یادگار دەمێنێتەوە.