باڵوێزی ئێران لە عێراق: ئەمڕۆکە بەهێزبوون و بەرخۆدانی بەرەی خۆڕاگری لە بازنەی ناوچەیی واوەتر چووە
باڵوێزی ئێران لە عێراق وتی: ئەمڕۆکە بەهێزبوون و بەرخۆدانی بەرەی خۆڕاگری لە بازنەی ناوچەیی ترازاوە و ئەوە لە دەنگی ناڕەزایەتی دەربڕینی لاوان و خوێندکارانی ئەمریکایی و فەرەنسی دژ بە ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی کە لە سەرانسەری جیهاندا زرینگاوەتەوە، هەست پێ دەکرێ.
محەممەدکازم ئالی سادق باڵویزی ئێران لە عێراق بە ئاماژە بەوەی کە عێراق پاش ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقسا لە ڕیزی وڵاتانی پێشەنگ بۆ پشتیوانی لە غەززە بوو، وتی: هێزی جەماوەری ئەوە چەن مانگە کە لە سنووری نێوان ئۆردۆن و عێراق سەقامگیرن تا پەیامی پشتیوانی خۆیان لە مەودایەکی نزیکترەوە بگەیەننە گوێچکەی خەڵکی مەزڵووم بەڵام بەهێزی غەززە. ناوبراو راشکاوانە ڕایگەیاند: ئەم وڵاتە تا ئێستا چەندین باری دەرمانی و خۆراکی گەیاندۆتە دەستی خەڵکی غەززە و ئیستایش هەر لە تەنیشت خەڵکی غەززە ڕاوەستاوە.
باڵوێزی ئێران لە بەغدا بە راگەیاندنی ئەوەی کە سەرجەم کردەوە و هەنگاوەکانی حکومەت و گەلی ئێراق بەتایبەت هەڵمەتەکانی هێزەکانی خۆڕاگریی دژ بە ڕژێمی زایۆنی جێی ڕێز و سپاس بووە لای خۆڕاگریی فەلەستین وتیشی: ئەمڕۆکە بەهێزبوون و بەرخۆدانی بەرەی خۆڕاگری لە بازنەی ناوچەیی واوەتر چووە و ئەوە لە دەنگی ناڕەزایەتی دەربڕینی لاوان و خوێندکارانی ئەمریکایی و فەرەنسی دژ بە ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی کە لە سەرانسەری جیهان زرینگاوەتەوە، هەست پێ دەکرێ و ئەو جوڵانەوە و بزاڤانە ئەم مزگێنییە دەدەن کە ژماردنی بەپێچەوانە بۆ تیاچوونی ئیسراییل دەست پێبووە.