وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: دوکتورینی ناڤۆکیی ئێران، نەگۆڕدراوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i427313-وتەبێژی_وەزارەتی_دەرەوەی_ئێران_دوکتورینی_ناڤۆکیی_ئێران_نەگۆڕدراوە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، هەڵوێستی ئێران بەڕوونی و شەفافی لەلایەن بەرپرسانی باڵا دێنەئاراوەو لە دوکتورینی ناڤۆکیی ئێراندا، هیچ گۆڕانێک نەکراوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 14, 2024 08:36 Asia/Tehran

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، هەڵوێستی ئێران بەڕوونی و شەفافی لەلایەن بەرپرسانی باڵا دێنەئاراوەو لە دوکتورینی ناڤۆکیی ئێراندا، هیچ گۆڕانێک نەکراوە.

"ناسر کەنعانی" لە پرێس کۆنفرانسی حەفتانەی خۆیدا وتی: پەرەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و عەرەبی ناوچەو هێنانەدی کەشێکی پۆزێتیڤ و لەبار، لە دیالۆگ و وتووێژە دووقۆڵیی و چەندقۆڵییەکان لەگەڵ ولاتانی دەڤەری کەنداوی فارس، بوارخۆشکەرە بۆ هەڵگرتنی هەنگاوە تۆکمەکانە بەرەو هاوکارییە چەند قۆڵییەکان.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لەبارەی سەفەری سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ تارانیش وتی: پەرەی پەیوندییە هەمەلایەنەو سازندەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، یەکێ لە سەریەتییەکانی دەوڵەتی ئێرانە.

وتیشی: لە سەفەری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ تاران، وتووێژگەلی پۆزێتیڤ و شیاو، ئەنجامی گرت. ئێمە بەجاران رامانگەیاندووە کە لەبارەی پرسی ئاسایشی سنورەکانی ئێران و سنورە هاوبەشەکانمان ڕێگەنادەین لەلایەن تاقمە ترۆریستییەکانەوە، ناهێمنی دروست بێ و هێزمەندانە لەهەمبەر جم و جۆڵ و هەوڵی ناهێمنکەرانەدا ڕادەوەستین.

کاربەدەستانی کوردستانی عێراقیش ڕایانگەیاند، ئاسایشی ئێران، ئاسایشی عێراقەو پێبەندی بڕگەکانی ڕێککەوتننامەی ئاسایشیی نێوان دوو وڵاتن و جەختیان کردەوە، ڕێگەنادەن خاکی هەرێم ، شوێنێک بێ بۆ ناهێمن کردنی ئێران.