May 22, 2024 10:28 Asia/Tehran

ڕێوڕەسمی ماڵاوایی لە شەهیدانی خزمەت ئەمڕۆ چوارشەم لە تاران بەڕێوە چوو ژومارەیەک لە کاربەدەستانی وڵاتان بۆ بەشداری لەو ڕێوڕەسمەو ڕێزگرتن لە سەرۆک کۆمارو وەزیری دەرەوەی شەهیدی کۆماری ئیسلامی سەردانی پێتەختی ئێرانیان کردوە.

هەواڵدەری تاس"ی ڕوسیا ڕایگەیاند کە سەرۆکی دۆمای ڕوسیا لە ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە سەرۆک کۆمارو وەزیری دەرەوەی شەهیدی کۆماری ئیسلامی و هاوڕیکانیان لە تاران بەشداری کردوە.

هاوکات شاندی باڵای عێراقی پێکهاتوو لە سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پارتەکان و پارلمانتارو سەرۆک هۆزەکان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەئامانجی بەشداری لە لە ڕێوڕەسمی ماڵاوایی و ڕێزگرتن لە سەرۆک کۆمارو وەزیری دەرەوەی شەهیدی کۆماری ئیسلامی و هاوڕیکانیان لە تاران بەشداری کردوە.

عەلی سەبری وەزیری دەرەوەی سریلانکاو هاکان فیدانی وەزیری دەرەوەی تورکیاو جەودەت یلمازی جێگری سەرۆک کۆماری تورکیاش هەر بەشدار ئەو ڕێوڕەسمە بوون.

مەلا عەبدولغەنی بەرادەرو جێگری ئابوری سەرۆک وەزیران و ئەمیرخان موتەقی وەزیری دەرەوەی حکومەتی تاڵەبان لەگەڵ شاندێکی باڵاو ئیبراهیم بوغالی سەرۆکی پارلمانی جەزایریش هەر بەو مەبەستەو بەشداری لەو ڕێوڕەسمەدا سەردانی تارانیان کردوە.

سەرپەیڤ