May 30, 2024 20:51 Asia/Tehran

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی خۆڕاگری بە شوناس و نێوەرۆکی بەرزی سووریا زانی و وتی: شوێن و پێگەی تایبەتی سووریا لە ناوچەکەش هەر لەبەر هەمان شوێن و پێگە بەرزەو تایبەتمەندیە گرینگەکەی دەبێ بپارێزرێ.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕیبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ بەشار ئەسەدی سەرۆکی سووریا و شاندە هاوڕێکەی بەهێزکردنی پەیوەندیەکانی نێوان ئێران و سوریای لەو لایەنەوە کە ئەو دوو وڵاتە بەشێکن لە کۆڵەکەکانی هێڵی خۆڕاگری بە گرینگ لێکدایەوەو وتی: شوناس و نێوەرۆکی بەرزی سوریا کە هەمان خۆڕاگریە لە سەردەمی خوالێخۆشبوو حافیز ئەسەدەوە و بە دامەزراندنی بەرەی خۆڕاگری و بەرەنگاربونەوە پێکهات کە بەردەوام یارمەتیشی داوەتە یەکیەتی نیشتمانی ئەو وڵاتە.

بەڕێزیان وێرای پێداگری لەسەر پێویستی پارێزرانی ئەو نێوەرۆک و شوناسە وتیشی ڕۆژئاوایەکان و پەیڕەوەکانیان لە ناوچەکەدا بەنیاز بوون بەو شەڕەی کە بەدژی سوریا وەڕێ یان خست نیزامی سیاسی ئەو وڵاتە بڕوخێنن و سووریە لە هاوکێسە ناوچەیەکان بسڕنەوە بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و ئەوەتا ئێستاش بەنیازن بە شێوازی دیکە و بۆوێنە بەڵێن گەلێک کە هیچ کات جێ بەجێی ناکەن سوریا لە هاوکێسە ناوچەیەکان دەربکەن.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ئاماژەشی کردە زەخت و گوشارە سیاسی و ئابوریەکانی ئەمریکاو ئوروپا بۆسەر ءێران و سوریاو وتی پیویستە بە پەرەدان بە هاوکاریەکان و ڕێکو پێک کردنی ئەو هاوکاریانە لەم دۆخە تێ پەڕین.

ڕیبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی هاوکات وێڕای ڕەخنەگرتن لە بێ هەڵویستی چەند وڵاتی ناوچەکە لەهەمبەر پرسی غەزە ئاماژەی کردە کۆبونەوەی ئەم دوایانەی کۆمکاری عەرەب لە مەنامەو وتی: لەو کۆبونەوەدا کەمتەرخەمیەکی زۆر کرا بەرامبەر بە فەلەستین و غەزە، بەڵام چەند وڵاتێک باش جوڵانەوە.

بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریاش وێرای سەرەخۆشی لە ڕێبەری مەزنی شٶڕسی ئیسلامی و گەل و حکومەتی ئێران بەبۆنەی  شەهیدبونی سەرۆک کۆمارو وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی و هاوڕێکانیان ڕوو لە حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی وتی: پەیوەندی نێوان ئیران و سووریا پەیوەندیەکی ستراتیژیکە.

سەرپەیڤ