سی و پێنجەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە)
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i427958-سی_و_پێنجەمین_ساڵڕۆژی_کۆچی_دوایی_حەزرەتی_ئیمام_خومەینی(رە)
ڕێ و ڕەسمی ڕێزگرتن لە سی و پێنجەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) بناغەدانەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران سبەی بەڕێوە دەچێ.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
حوزه‌یران 02, 2024 19:00 Asia/Tehran

ڕێ و ڕەسمی ڕێزگرتن لە سی و پێنجەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) بناغەدانەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران سبەی بەڕێوە دەچێ.

سەرلەبەیانی سبەی لە حەرەمی پاکی ئیمام خومەینی(رە) و هەروەها لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئێراندا ڕێ و ڕەسمی ڕێزگرتن لە سی و پێنجەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) کاتژمێر هەشتی بەیانی دەست پێ دەبێ و هاوکات لەگەڵ جەماوەری ئێرانی ئیسلامی هەژمارێکی زۆر میوانی بیانیش لە ڕێ ڕەسمی  سی و پێنجەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) بەشداری دەکەن.  

ڕێ و ڕەسمی سی و پێنجەمین ساڵڕۆژی ئرتحالی مەلەکووتی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) بە ئامادەبوون و وتاردانی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بەڕێوە دەچێ. وتاردان لە ڕێ و ڕەسمەکانی چواردەی جۆزەردان لە گرینگترین دیدارە ساڵانەکانی ڕێبەری شۆڕشە لەگەڵ چین و توێژە جۆراوجۆرەکانی خەڵکی ئێرانی ئیسلامی و هۆگرانی شۆڕشی ئیسلامی و ئیمام خومەینی لە جیهاندا کە بەگشتی و بە پێی دابی هەمیشەیی لەم وتە و وتارانەدا بنەما و بنچینەکانی ڕێبازی ئیمام خومەینی (رە) و پرسە گرینگە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان شی دەکرێنەوە.