وتووێژ و راوێژی بەرپرسی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەگەڵ وەزیری دەرەوەی قەتەر
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i428492-وتووێژ_و_راوێژی_بەرپرسی_وەزارەتی_دەرەوەی_ئێران_لەگەڵ_وەزیری_دەرەوەی_قەتەر
بەرپرسی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەگەڵ وەزیری دەرەوەی قەتەر دیدار و وتووێژی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 20, 2024 11:50 Asia/Tehran

بەرپرسی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەگەڵ وەزیری دەرەوەی قەتەر دیدار و وتووێژی کرد.

عەلی باقری بەرپرسی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە سەردانی دۆحەی کردووە لەگەڵ "محەممەد بن عەبدوڕەحمان ئالی سانی" سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر دیدار و تووێژی کرد.

وەزیرانی دەرەوەی دوو وڵات سەبارەت بە یەکخستنی هەموو توانا و پوتانسییەلەکانی جیهانی ئیسلام بۆ کۆتایی هێنان بە جەنایەت و ژینۆسایدەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە و یارمەتیدانی خێرای دانیشتووانی ئەم کەرتە بیر و ڕایان گۆڕییەوە.