ئامادەیی ئێران بۆ هاوکاری لەپێناو ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i429590-ئامادەیی_ئێران_بۆ_هاوکاری_لەپێناو_ئاشتی_و_ئاسایشی_ناوچەکە
نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە ئێران ئامادەی هاوکاری کردن لە چوارچێوەی ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای و نەتەوەیەکگرتووەکانە بۆ بەرەنگار بوونەوەی کێشەکان و دامەزرانی ئاشتی و هێوری لە ناوچەکەدا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ته‌مووز 21, 2024 06:36 Asia/Tehran

نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە ئێران ئامادەی هاوکاری کردن لە چوارچێوەی ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای و نەتەوەیەکگرتووەکانە بۆ بەرەنگار بوونەوەی کێشەکان و دامەزرانی ئاشتی و هێوری لە ناوچەکەدا.

ئەمیر سەعید ئیرەوانی باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەی ئەنجوەمەنی ئاسایشی ئەم دامەزراوە نێودەوڵەتییە لەسەر پرسی  هاوکاری نەتەوەیەکگرتووەکان لەگەڵ دامەزراوەکانی ناوچەیی و بن چاوەدێری بۆپاراستنی ئاشتی و هێوری  وتی : بەسەرنجدان  بە کێشەکانی ئەفغانستان، ئێران لەسەر ئەوباوەڕەیە هاوکاری بەهێزکراوی نێوان ئەم دامەزراوانە ، تواناییەکی سەرنج راکێشی دەبێت بۆ بەهێزکردنی سەقام و گەشەپێدانی ئەفغانستان.

ئیرەوانی وتیشی: لە  جیهانێکی ئاڵۆزتر، پاراستنی ئاشتی و هێوری نێودەوڵەتی پێویستی  بە وڵامی هەماهەنگ لە ئاستی نەتەوەیی  ناوچەیی و نێودەوڵەتی هەیە و بەهێز کردنی هاوکاری نێوان ڕێکخراوی نەتەوەکان و دامەزراوەانی ناوچەیی زورتر لە ڕابردوو گرینگایەتی هەیە.

باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان وتی : کۆماری ئیسلامی ئێران بە پێداگری لەسەر هەبوونی ڕێکخراوەکانی چەندلایەنەی ناوچەیی، لەسەر ئەو باوەڕەیە گرینگایەتی دان بە چەندلایەنەخوازی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە و گوڕەشەکانی جیهانی ، زۆر زەق و بەرچاوە.