سەرۆکی پارلمانی ئێران: ڕژیمی زایۆنیست تێچووی دڕندەکاریەکەی دەدا
سەرۆکی پارلمانی ئیسلامی ئێران لە کاردانەوە بە تیرۆری سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس لە تاران ڕایگەیاند کە ڕژیمی زایۆنیست تێچوویەکی قورس دەدا بۆ دڕندەکاریەکەی لەناو ئێران دا.
محمد باقر قاڵیباف"ی سەرۆکی پارلمانی ئیسلامی ئێران لە ڕێوڕەسمی بەڕێکرانی تەرمی شەهید ئیسماعیل هەنیەو پاسەوانەکەی لە زانکۆی تاران وێڕای سەرەخۆشی بەبۆنەی شەهیدبوونی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس لە سەرجەم نەتەوەی ئیسلام و ئازادیخوازانی جیهان وتی: هەنوکە خۆڕاگری بوون فەلسەفەی بوونی ڕژیمی زایۆنیستی خستۆتە مەترسیەوەو لەنێوبردنەکەی خستۆتە بەرچاوی هەموو خەڵکی جیهان.
ناوبراو تیرۆری فەرماندەرانی خۆڕاگری لە لوبنان و تارانی بەئاکامی لاوازی و بێ دەسەڵاتی ئەو ڕژیمە زانی و وتی کە ئەو تیرۆرانە هیچ کاریگەریەکیان نابێ لەسەر پرۆسەی بەرەوپێشچوونی هێڵی خۆڕاگری.
قاڵیباف وێڕای ئاماژە به فه رمایشه کانی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی سەبارەت بە کۆتایی هاتنی سەردەمێ لێدەو هەڵێ بەڕاشکاوی وتی ئێران بەئەرکی خۆی دەزانێ کە لەکات و شوێنی گونجاودا وڵامی ئەو دڕندەکاریە بداتەوەو وتیشی کە ئەو دڕندەکاریانە داماوی و بێ دەسەڵاتی ئەو ڕژیمە بەدیاردەخا لەبەرامبەر خەباتگێرانی خۆڕاگری و هەنیەش بەرزترین دەنگی زۆرلێکراوی خەڵکی فەلەستین بوو کە بەشەهیدبوونەکەی ئەو بابەتە گرینگەی سەلماند.