تفاق چنینی ئێران بۆ بواروبەستێن سازکردنی وەڵام بە ترۆری هەنیە
کۆماری ئیسلامی ئێران، بە سەرنجدان بە ئامادەباشی ڕژێمی زایۆنی وئەمریکا لە ناوچە بۆ وەڵامدانەوە ی مێحوەری خۆڕاگری بە تەشەنای ئاڵوزیەکانی تل ئابیب لە بوارە جۆربەجۆرەکانی ناوچەیی، خەرێکی کاروکردەی دیپلۆماتیک لە ئاستە جۆربەجۆرەکانی نێودەوڵەتی بۆ بوارچێکردن لە دژی ڕژێمی داگیرکەرە
کاروکردەی ئێران بۆ بەدیهێنانی بواروبەستینی لەباری نێودەوڵەتی لەمەڕ شەرمەزارکردنی دەستدرێژکاریەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی ئەم وڵاتە، وەکوو بنپێکەری ئاشكراری سەروەری وپیداگری لەسەر ڕادەی مەترسیەکانی وەها کردەوەیەک بۆ سەقامی ناوچەیی ونێودەوڵەتی ومەشروعیەت وڕەوابوونی ئەم کاردانەوەیە لە ڕەهەندی سیاسی، ئەخلاقی ومافەوانی لە وپەڕی شاردنەوەی شۆناس وماهیەتیەتی . هەرلەم بوارەدا محەممەد ڕەزاعارف جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی تەرمی شەهید ئیسماعیل هەنیە چووبۆ دۆحە ولەگەڵ تەمیم بن حەمەدئالی سانی میری قەتەر دیداروچاوپێکەوتنی کرد. عەلی باقری کەنی سەرپەرەشتی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران یش لەچەند کاژێری ڕابردوو لەگەڵ ژمارەیەک لەوەزیرانی کاروباری دەرەوە لەوان سرگئی لاوروف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ، ئەیمن ئەلسەفدی وەزیری دەرەوەی ئەردەن ، ئەحمەدعەتاف وەزیری دەرەوەی ئەلجەزایر وهەروەها بڕێک لە کاربەدەستانی نێودەوڵەتی ولەسەروویانەوە ئانتۆنیۆ گوترێش سکرتیری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دیداری کرد.