رەخنەی سەرۆک کۆماری ئێران لە داکۆکی هەمەلایەنەی رۆژاوا لە رژیمی زایۆنیستی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i430449-رەخنەی_سەرۆک_کۆماری_ئێران_لە_داکۆکی_هەمەلایەنەی_رۆژاوا_لە_رژیمی_زایۆنیستی
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕەخنەی گرت لە داکۆکیی هەمەلایەنەی وڵاتانی رۆژاوایی لە تاوانکارییەکانی رژیمی زایۆنیستی.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئاب 15, 2024 10:46 Asia/Tehran

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕەخنەی گرت لە داکۆکیی هەمەلایەنەی وڵاتانی رۆژاوایی لە تاوانکارییەکانی رژیمی زایۆنیستی.

"مەسعود پزشکیان" سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیرانی ئێران وێڕای ئیدانەکردنی درێژەو تەشەنای تاوانەکانی رژیمی زایۆنی لە کەرتی غەززە وتی: ئەو تاوانکارییانە، بەرهەمی داکۆکی هەمەلایەنەی وڵاتانی رۆژاوایی جاڕدەری داکۆکی لە مافی مرۆڤ و مافە نێودەوڵەتییەکانە.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە درێژەی قسەکانیدا هەروەها هیوای خواست، بە یەکگرتوویی و یەکڕیزیی زیاتری وڵاتانی ئیسلامی، تاوان و کوشت و بڕی دڕندانەی رژیمی زایۆنی دژ بە خەڵکی ستەملێکراو و بێ دەرەتانی غەززە هەرچی زووتر رابگیردرێ.