سەرلەشکر سەلامی: هەواڵگەلێکی خۆش سەبارەت بە تۆڵەسەندنەوە دەبیستن
سەرلەشکر حسێن سەلامی فەرماندەری سپا لە کۆڕی زیارەتکارانی ئەربەعیندا لە دەروازەی سنووریی خەسرەوی وتی: هەواڵگەلێکی خۆش سەبارەت بە تۆڵەسەندنەوە دەبیستن.
سەرلەشکر حسێن سەلامی فەرماندەری سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران پاشنیوەڕۆی شەممە لە کۆڕی زیارەتکارانی ئەربەعیندا لە دەروازەی سنووریی خەسرەوی کە درووشمی نەمان بۆ ئیسراییل و تۆڵە تۆڵەیان دەدا، ڕایگەیاند: هەواڵگەلێکی خۆش سەبارەت بە تۆڵەسەندنەوە دەبیستن.
شایانی باس ئیسماعیل هەنییەی سەرۆکی مەکتەب سیاسیی حەماس و یەکێک لە پاسەوانەکانی دەی گەلاوێژی ١٤٠٣ بە هۆی هێرشکرانە سەر شوێنی نیشتەجێبوونیان لە تاران شەهید بوون.
لەم ئاراساتەیەدا ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامیش لە پەیامی سەرەخۆشی بە بۆنەی شەهید بوونی ڕێبەری سیاسیی حەماس بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە لەبەر ئەو ڕووداوە تاڵ و دڵتەزێنەی لە خاکی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا ڕوویداوە ، تۆڵەکردنەوەی خوێنی ئەو شەهیدە بە ئەرکی سەرشانمان دەزانین، جەختیشی کرد لە سەر ئەوەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران تۆڵەی ئەو جەنایەتە لە ڕژێمی زایۆنی دەکاتەوە.