چۆنیەتی وەڵامدانەوەی ئێران بە ترۆری شەهید ئیسماعیل هەنیە لەزمان وەزیری دەرەوەی ئێران
وەزیری دەرەوەی ئێران بەئاماژە بەوەی کە وەزارەتی دەرەوە لە هاواهەنگیی تۆکمەدا دەبێ لەگەڵ هێزە چەکدارەکان، وتی کە "بەجۆرێک دەجوڵێینەوە کە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان، ئاسایشی تۆکمەوتەاو، و مەزنایەتی نیشتمانیی وڵات بەتەواوەتی مسۆگەر بێ".
سەید عەبباس عێراقچی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پاش ئامادەبوون لەسەر گڵکۆی شەهید "حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان"ی وەزیری دەرەوەی شەهید، وتی: پرسی خۆڕاگری، یەکێ لە بناغەکانی سیاسەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە، لە ڕابردوودا بووەو لە داهاتووشدا دەبێ.
پەیوەندیی ئێمە لەگەڵ تەوەری خۆڕاگریی، پەیوەندییەکی بنچینەییەو ئێمە هەموو بارستاو توانکانمان لەپێناو پاڵپشتیی لە تەوەری خۆڕاگری و بۆ داکۆکی لە خەڵکی ستەملێکراوی فەلەستین بەتایبەت لە غەززە، دەکار دەگرین.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: لە وەڵامدانەوە بە ترۆری شەهید هەنیە لەلایەن رژیمی زایۆنی، بەجۆرێک هەنگاو هەڵدەگرین و دەجوڵێینەوە کە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی وڵات، ئاسایشی تۆکمەوتەواوی وڵات و مەزنایەتی نیشتمانیی وڵات بەتەواوەتی پارێزراو و مسۆگەر بێ.
وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها وتی: فەرمانبەرێتییەکی دیکەی ئێمە لەتەنیشت پووچەڵکردنەوەی گەمارۆ و بایکۆتەکان، هەوڵدان بۆ نەهێشتنی بایکۆتەکانە کە ئەو فەرمانبەرێتییە تایبەتی وەزارەتی دەرەوەیە.