وشدارییدانی ئێران بە دوژمنی زایۆنی سەبارەت بە مزگەوتی ئەقسا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i430731-وشدارییدانی_ئێران_بە_دوژمنی_زایۆنی_سەبارەت_بە_مزگەوتی_ئەقسا
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: کابینەی رژیمی تاوانکاری زایۆنیستی، لەهەوڵی جێبەجێکردنی پیلانگەلی دوژمنکارانەی خۆیەتی سەبارەت بە مزگەوتی ئەقسا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئاب 29, 2024 08:29 Asia/Tehran

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: کابینەی رژیمی تاوانکاری زایۆنیستی، لەهەوڵی جێبەجێکردنی پیلانگەلی دوژمنکارانەی خۆیەتی سەبارەت بە مزگەوتی ئەقسا.

"ناسر کەنعانی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس، نووسی: کابینەی رژیمی جەنایەتکاری زایۆنی، بێ ئابڕویانە نیازی کرێتی سازکردنی کنێسە لە مزگەوتی ئەقسا بێوشوێن دەگرێ.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای شەرمەزار کردنی ئەو چەشنە لێدوان و گەڵاڵانە، لەحاند هەرچەشنە دەسدرێژکارییەک بۆسەر هەرێمی پیرۆزی مزگەوتی ئەقساو گۆبەندنانەوەی تازەی زایۆنییەکان لە بەزاندنی هێڵە سورەکانی ئۆممەتی ئیسلامی، وشداریی دەدا.

کەنعانی هەروەها وتی: لەسای بێداریی و هۆشیاریی ویژدانگەلی پاکی مرۆیی و نەفرەتی جیهانی بەرامبەر تاوانکاریی زایۆنییەکان، ئەمڕۆکە موسڵمانان و ئازادیخوازانی جیهان، بە یەکدەنگ پشتگریی لە فەلەستین و مزگەوتی ئەقساو دادگەییکرانی تاوانکارانی زایۆنی، هاوار دەکەن.

"ئیتمار بێن گوێر"ی وەزیری ئاسایشی ناوخۆی رژیمی زایۆنیستی لە لێدوانێکی تازەدا ڕایگەیاندووە، بەتەمایە کنێسە لەنێو مزگەوتی ئەقسادا ساز بکات.