ئه‌یلوول 14, 2024 13:06 Asia/Tehran

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژەدان بە ڕێککەوتنی سەرۆکانی ئێران و عێراق بۆ نووسینی بەڵگەی ستراتژی گشتداگری درێژخایەنی گەشەی پێوەندی دوو وڵات ،تەوەرەکەی هاسانکاری ئاڵووێر کردن وهاوکاریەکانی خەڵک و کەرتە تایبەتیەکانی دوو وڵات ڕاگەیاند ووتی: بەهێزکرانی یەکێتی ویەکگرتوویی وهاوکاری نێوان دوو لایەن لە مەبەست وئامانجە گرینگەکان ونووسینی بەڵگەی ستراتژی گشتداگری درێژخایەنی گەشەی پێوەندی لە گرینگترین دەستکەوتەکانی سەفەری عێراق بوو.

دکتۆرمەسعود پزیشکیان ئێوارەی هەینی ، دوای گەڕانەوە لە سەفەری فه رمی  سێ ڕۆژەی بۆ عێراق ، لەلێکدانەوەی ئاکام وئەنجام ودەستکەوتەکانی ئەم سەفەرە، یەکێ لە مەبەست وئامانجە گرینگەکانی خۆی لە ڕاوێژ و بیرو راگورینەوه  لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتی دوست وبرادرعێراقی ، بەهێزکران وبەرزکردنەوەی یەکێتی وهاوکاری نێوان دوو لایەن زانی ووتی: لە سەروبەندی گەیشتن بە یەک ڕوانگەی هاوبەش لە پێوەندیەکان وهاوکاری فەرهەنگی ، کۆمەڵایەتی ، سیاسی ، ئابووری وئاسایشتی ، ڕاوێژکاری باش وبەکەڵکمان لەگەڵ سەرۆک کۆمار، سەرۆک وەزیران ، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادەڤانی وبڕیکی تر لە کاربەدەستان وکەسایەتیە عێراقیەکان هەبوو.

سەرۆکی کۆماربە ئاماژەدان بە مۆرکرانی چواردە بەڵگەی هاوکاری نێوان کاربەدەستانی دوو وڵات ، یەکێ لە دەستکەوتەگرینگەکانی ئەم سەفەرەی ڕێککەوتنی سەرۆکانی دوووڵات بۆ دامەزرانی کارگروپی پسپۆڕانەی نووسینی بەرنامەی ستراتژی گشتداگری درێژخایەن نێوان دوو وڵات زانی ووتی: هیوادارام لە دیداروچاوپێکەوتنی دوایی کە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق دەمانهەبێت ، بتوانین ئەم بەڵگەیە مۆربکەین وڕوداوی گەورەی ریپیوانی  ئەربەعین پیشانی داکەڕێککەوتنی نێوان دوو وڵات بۆ هاوکاری لە مژارەجۆربەجۆرەکان چەندە دەتوانێت کارێگەربێت.

دکتۆر پزیشکیان لە درێژەدا ئاماژەی دایە سەفەرەکەی بۆ بەسرەو وبەڕاگەیاندنی ئەمەکە بۆ یەکەم  جاربوو کە سەرۆک کۆمارێکی  ئێران سەفەردەکات بۆ هەولێر ، سلێمانی وبەسرە ، لەو پێشوازیە زۆرگەرم وگۆڕەی کە لیی کرا ، ڕێزوسپاسی خۆی ڕاگەیاند. 

سەرپەیڤ