پزیشکیان: دڕندەکاری زایۆنیستەکان لە لوبنان کارەساتێکی مرۆییە
مەسعود پزیشکیان لە وتووێژی لەگەڵ کەناڵی سی ئین ئین" وێڕای ئاماژە بە دڕێژەی دڕندەکاری ڕژیمی زایۆنیستی بەرامبەر بە خەڵکی لوبنان وتی ئەو دڕندەکاریە کارەساتێکی مرۆییەو پێویستە بەر بەو ڕژیمە بگیردرێ.
مەسعود پزیشکیان وێڕای شەرمەزارکردنی دڕندەکاری زایۆنیستەکان بەرامبەر بە خەڵکی فەلەستین و لوبنان پێداگریشی کرد کە ئەو مەترسیە لەئارادایە کە ئاگری ئەو ڕوداوانە سەرجەم ناوچەکە بگرێتەوەو ببێتە هۆی ڕوداوی ناخۆشی دیکە.
بەربۆیە پێویستە بەر بە ڕژیمی زایۆنیست بگیردرێ و ئەو ڕژیمە ناچار بکرێ کە ئەو جۆڕە هیڵانە نەکاو بەر لە وڵامی حیزبوڵڵا، پێویستە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان و وڵاتانی بانگەشەکاری مافی مرۆڤ ئەو ڕژیمە ناچار بکەن کە واز بهێنێ و پاشەکشە بکا.
پزیسکیان وتی: هەموو مرۆڤێک بە دیتنی ئەو جۆرە کارەساتانە هەست بە شەرمەزاری دەکاو ئەوە مافی سروشتی حیزبوڵڵایە کە بەرگری لەخۆی بکا.
ناوبراو وتی ئاخۆ ئێوە باوەڕ دەکەن کە هەر ئەم زایۆنیستانە لە غەزە چەند کەسیان کوشتوە؟ ئەرێ زۆرتر لە ٤١ هەزار کەسیان کوشتوە...باشە ئەی بەرگریکارانی مافی مرۆڤ چ کاڕیکیان کرد بەرامبەر بەو ڕژیمە کە ئەوەتا خەریکن ژن و منداڵ و قوتابی و پیرو گەنج و نەخۆسخانەو دەرمانگە بۆردومان دەکەن.