قالیباف: وەحدەت ویەکێتی ویەکدەنگی ئۆمەتی ئیسلامی هۆکاری ڕاوەستاوی خەڵکی غەززە لەبەرامبەر ئیسرائیلە
سەرۆکی مەجلیسی شەورای ئیسلامی وتی: ئەوشتەی کەبووەتەهۆ هەتا بە تێپەڕینی زیاتر لە یەک ساڵ لەدەستپیکرانی شەڕی نێوان ڕژێمی زایۆنی وغەززە هێشتا موسوڵمانانی ئەو ناوچە ڕاوەستاووپاوەجیی بن ، یەکێتی ویەکگرتوویی نێوان برایانی شیعەو سوننەیە
محەممەد باقر قالیباف ڕۆژی پێنجشەممە" ئەمڕۆ" لە پازدەهەمین کۆبوونەوەی ڕێزگرتن لەشەهیدانی وەحدەت لەکۆگەی فەرهەنگی ئایەکان لە مەشەد وتی: یەک ساڵ ویەک حەوتەیە کە ڕژێمی زایۆنی لەغەززە دایە بەڵام لە ساڵرۆژی دەستپێکرانی ئەم شەڕە، حەماس، تلاڤێڤی مووشەک باران کرد،هێشتا یەخسیرانی ئیسرائیلی لەدەستی ئەم ڕژێمە دان وهێشتا سەربازانی حەماس لە باکووروباشووری غەززە شەڕئەکەن. وتیشی: ئەم مانەوەیە ئەم ڕاوەستاویە بەبۆنەی وەحدەت ویەکگرتوویی ئۆمەتی ئیسلامی وبرایانی شیعە وسوننەیە کە بەدوستایەتی وعیشق لە برایانی خۆیان بەرەڤانی ئەکەن، هەمان دوستایەتی وبرایەتێک کەلەسیستان وبەلوچستان لە لایەن شەهید شوشتەری وشەهید ڕەجەب زادە پیشکەشی سوننەکانی ئەم ناوچەکرا. سەرۆکی مەجلیسی شەورای ئیسلامی وتی: دوژمنی گۆرگ ئاسای ڕژێمی زایۆنی وکاربەدەستانی ئەمریکا بزانن کە بە شەهیدکردنی ئیسماعیل هەنیە ، حەماس داناخرێت، بەشەهیدکردنی حەسەن نەسرۆڵڵا، حزبۆڵڵا داناخرێت، ئۆمەتی ئیسلامی وەستاون چۆن فەرهەنگی ئێمە فەرهەنگی موجاهیدەتە وهیچ شانازیەک بۆ ئێمە بانتر لە شەهادەت نیە چۆنکە خودا وادەی سەرکەوتنی داوە وخۆی فەرموویەتی کە مومنەکان سەردەخات. وتیشی: لەسێبەری وەحدەت ویەکگرتوویی بۆ پێشکەوتنی ئەم وڵاتە دەبێ لەبڕیاگرتن ئازابین ، ئەمڕۆکە بەم هەموو گیرەوکێشە وبایکۆتەئابووریانە ، بارستای باشمان لە وڵات داهەیە لەبوعدوڕەهەندی سەرچاوەکانی مرۆڤی کەهەموو ئەمانە لەسێبەری یەکێتی ووەحدەت ویەکگرتوویی بەپێشکەوتن دەگات.