قاڵیباف: گۆڕدرانی سەرۆک کۆمارانی وڵاتان هیچ کاریگەریی دانانێتە سەر تواناکانی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i432769-قاڵیباف_گۆڕدرانی_سەرۆک_کۆمارانی_وڵاتان_هیچ_کاریگەریی_دانانێتە_سەر_تواناکانی_ئێران
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بە ئاماژە بە توانای نیشتمانی، کارنامەی هێزمەندانە و وشیاریی ئێران وتی: گۆڕدرانی سەرۆک کۆمارانی وڵاتانی دیکە هیچ کاریگەرییەک دانانێتە سەر تواناکانی ئێران لە دابین کردنی قازانج و بەرژەوەندییەکانیدا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 10, 2024 14:41 Asia/Tehran
  • قاڵیباف: گۆڕدرانی سەرۆک کۆمارانی وڵاتان هیچ کاریگەریی دانانێتە سەر تواناکانی ئێران

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بە ئاماژە بە توانای نیشتمانی، کارنامەی هێزمەندانە و وشیاریی ئێران وتی: گۆڕدرانی سەرۆک کۆمارانی وڵاتانی دیکە هیچ کاریگەرییەک دانانێتە سەر تواناکانی ئێران لە دابین کردنی قازانج و بەرژەوەندییەکانیدا.

محەممەد باقر قاڵیباف بە ئاماژە بە هەڵبژاردنەکانی ئەمدواییەی ئەمریکا و هەڵبژێردرانی سەرۆک کۆماری تازەی ئەم وڵاتە ڕاشکاوانە رایگەیاند: گۆڕدرانی سەرۆک کۆمارانی وڵاتانی دیکە تا ئەو کاتەی کە ئێران پشتی بە توانای ناوخۆیی و بیر و ورەی ئێرانی بەستووە،  هیچ کاریگەرییەک دانانێتە سەر تواناکانی ئێران لە دابین کردنی قازانج و بەرژەوەندییەکانیدا.  سەرۆکی مەجلیسی ئێران وتیشی: هەرچەن شێوە و شێوازی دوژمنایەتی سەرۆک کۆمارانی ئەمریکا بە ڕواڵەت جیاوازە بەڵام ئەوەی کردەوە و ئاکاری دوژمن بەرامبەر بە ئێران دیاری دەکات، توانای نیشتمانی و ئاکاری هێزمەندانە و زیرەکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پێی ستراتژیی عەقڵانییەتی ئینقلابییە.