لاریجانی: داکۆکی دەکەین لە بڕیاری حکومەت و خۆڕاگریی لوبنان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i432951-لاریجانی_داکۆکی_دەکەین_لە_بڕیاری_حکومەت_و_خۆڕاگریی_لوبنان
ڕاوێژکاری مەقامی مەزنی ڕێبەری لە پرێس کۆنفرانسی ئەمڕۆیدا لە بەیرووت وتی: هەر بڕیارێک لەلایەن حکومەت و خۆڕاگریی لوبنانەوە بدرێ، ئێمە پاڵپشتیی دەکەین.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 15, 2024 15:15 Asia/Tehran

ڕاوێژکاری مەقامی مەزنی ڕێبەری لە پرێس کۆنفرانسی ئەمڕۆیدا لە بەیرووت وتی: هەر بڕیارێک لەلایەن حکومەت و خۆڕاگریی لوبنانەوە بدرێ، ئێمە پاڵپشتیی دەکەین.

عەلی لاریجانی راوێژکاری باڵای ڕێبەری شۆڕش وتی کە لە ڕێبەری شۆڕشەوە پەیامێکم پێبوو بۆ نەبیە بێری سەرۆک پەرلەمانی لوبنان. ناوبراو وتیشی: سەفەری ئێمە بۆ لوبنان بۆ ئەوە بوو بڵێین ئێمە لە هەر ڕەوش و باروودۆخێکدا پشتی گەلی لوبنان و بەرپرسانی لوبنانی بەرنادەین. لاریجانی وتیشی: ئێمە لە دووی دیتنەوەی ڕێگاچارە بۆ کێشەکانیان، لە کاتێکدا کە نەتانیاهوو هەموو شتێک تێکدەدات و خراپی دەکات و ئێوە دەبێ دوست و دوژمنی خۆتان بناسن.

راوێژکاری باڵای ڕێبەری شۆڕش ڕشیگەیاند: حیزبوڵا ڕەوتێکی ئازا و بوێرە و گەلی لوبنانیش گەلێکی ئازا و بوێرن و خۆیان دەزانن دەبێ چ بکەن و ئێمە لە هەر ڕەوشێکدا پاڵپشتیی خۆڕاگری دەکەین.

لاریجانی هەروەها وتی: نەبیە بێری سەرۆک پەرلەمانی لوبنان وردییاتێکی باشی لەم دیدارەدا خستەڕوو و هەر بڕیارێک کە خۆڕاگری و حکومەتی لوبنان بیدات، ئێمە پشتیوانی لێ دەکەین. ناوبراو لە کۆتاییدا هیوای خواست هەموو کێشە و ئێش و ئازارەکانی خەڵکی لوبنان بە زووترین کات چارەسەر ببێ.