تشرینی دووه‌م 19, 2024 19:50 Asia/Tehran

وەزیری دەرەوەی سوریا وتی: تەشەنەپێدرانی شەڕ و کێشەی ئێستای ڕژێمی ئیسراییل بۆ هەموو ناوچەکلە لە چوارچطێوی پرۆژەیەکی کۆنی ئەمریکایی زایۆنیدا ئەنجام دەبێ بۆ گۆڕینی ڕوخسار و داڕشتی ناوچەکە.

 بەسام سەباغ لە پرێس کۆنفرانسی هاوبەشی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئێمە داکۆکی دەکەین لە مافی ڕەوای ئێران بۆ بەرگری لە خۆی و دەسترێژی ئیسرائیل دەبێ بەبێ هیچ شەرت و مەرجێک خێرا ڕابگیردرێت. 

ناوبراو بە ئاماژە بە دانوستانی لەگەڵ کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە هاوکاریی ئابووری ئێران و سووریا وتی: کۆمسیۆنی باڵای هاوبەشی ئێران و سووریا ساڵی ڕابردوو کۆبوونەوەیەکی هەبوو و کۆمسیۆنی هاوبەشی ئابووری دوو وڵاتیش بەم زووانە لە سووریا کۆ دەبێتەوە. ئەم دوو کۆمسیۆنە ڕێگاکانی هاریکاری ئابووریی دوو وڵات لە ئاستی جۆربەجۆر لێک دەدەنەوە .

وەزیری دەرەوەی ئێرانیش لەم پرێسکۆنفرانسەدا وتی: ئێمە دانوستانێکی زۆر باش و ئەرێنیمان هەبوو. سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەی غەززە و لوبنانیش بیر و ڕاگۆڕدرایەوە. سەبارەت بە پەیوەندی سراتیژیکی ئێران و سووریا قسەمان کرد و هۆگرییەکی تەواو هەیە بۆ پەرەپێدان و قوڵترکردنی پێوەندییەکان. ناوبراو وتیشی: ئێمە پشتی خەڵکی سووریامان هەمیشە گرتووە و هەرگیز بەری نادەین و هەمیشەش لەگەڵی خەڵکی سووریا دەبین. ئێستاش بەرامبەر بە هەڕەشە و گوڕەشەکانی ڕژێمی زایۆنی لە تەنیشت خەڵکی سووریا ڕادەوەستین. هەر چەشنە هەوڵ بۆ ئاڵۆز و ناهێورکردنی سووریاش شەرمەزار دەکەین. 

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: شەڕنانەوەکانی ڕژێمی زایۆنی و پەرەپێدانی بازنەی شەڕ لە فەلەسین بۆ لوبنان و سووریا ماک و شوناسی دەستدرێژکارانەی ڕژێمی زایۆنی دەردەخات کە بۆ بنپێکردنی ئاشتی و پاوەجێی لە ناوچەکە ئەنجامی دەدات و ئێمە داخوازمان لە ڕێکخراوی نەتەوەگرتووەکان ئەوەیە کە کۆتایی بێنن بە ئەو بێدەسەڵاتی و ئینفعالە و ئەو جەنایەتانە مەحکووم  بکەن. 

سەرپەیڤ